ده‌ميرتاش: ئه‌گه‌ر زیندان نەبوومایە ده‌چوومه قه‌نديل به په‌كه‌كه‌م ده‌گوت چه‌ك دانێنن
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په، دەڵێت، "ئه‌گه‌ر لە زیندان نەبوومایە ده‌چوومه قه‌نديل و پێم ده‌گو‌تن يان من لێره بكوژن يان ده‌بێت چه‌ك دانێن."
سێدات بۆزكورت، رۆژنامه‌نوس لە وتارێكیدا به ناونيشانى (هه‌ده‌په له ژێرمێزه‌وه تا سه‌رووى ده‌ست) ناكۆكییەكانی نێوان هه‌ده‌په و ده‌ميرتاش هەڵسەنگاندووە.
نووسەر لە بابەتەكەی ده‌ڵێت، "هه‌موو حزبێك پێویستی بەگەشەكردن و فراوان بوون، بۆ ئەوەی به‌باشى فراوانى بكه‌ن و به‌رێوه‌ى ببه‌ن، هەرچەندە هه‌ده‌په هه‌مه چه‌شنێكى زۆرى تێدايه، كە ئه‌مه‌ش وه‌ك پارتێكى سياسى زۆر گرينگى پێده‌درێت، بەڵام لەكۆتاييدا ئه‌وه‌ى ئه‌م پارته به‌رێوه‌ده‌بات ئەو ئیرادەیە كە هەمیشە هەیە، ده‌ميرتاش وه‌ك شاره‌زايه‌ك ماوه‌يه‌كى زۆره ئەم ئیرادەیەی بەدەست هێناوه، بەڵام لەوەش نیگەرانە لێدوانه‌كانى پێش پارته‌كه‌ى كه‌وێت، ئه‌مه‌ش وه‌كو نموونه‌يه‌كى به‌هێزە تاكۆتايى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى ده‌بينين، لێره‌دا هه‌ده‌په ئه‌گه‌ر كێشه‌ى سياسيشى نه‌بێت نايه‌وێت ده‌ميرتاش وه‌ك كانديدى سه‌رۆكايه‌تى پيشاندا، بەڵكو له‌مێشكياندا كانديدێكى ئافره‌ت هه‌يه."
سەبارەت بە ناكۆكییەكانی نێوان هه‌ده‌په و ده‌ميرتاش ئەو نووسەرە دەڵێت، "ئه‌ردۆغان، ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ى قۆسته‌وه و به ده‌به‌ك به‌نزين به‌شدارى له‌م گفتوگۆ‌يانەی نێوان هەدەپە و دەمیرتاش ده‌كات، بۆ نموونه له دياربه‌كر رێگه به ده‌ميرتاش ده‌دات چاوى به‌دايك و باوكى بكه‌وێت، هاوِشێوه‌ى ئه‌م كاره پێشتر ئه‌ردۆغان هه‌مان شتى كردووه ده‌يگوت، ئه‌وه‌ى له‌ئيمراليدايه لێپێچينه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌دەنه ده‌كات."
هه‌روه‌ها سێدات بۆزكورت گوتى، "پێشبينى ناكرێت كێشه‌كانی نێوان ده‌ميرتاش و هه‌ده‌په زیاتر و ئاڵۆزتر بێت، چونكە ئه‌گه‌ر سه‌يرى سياسه‌تى هه‌ردوو لابكه‌ين له یەك سیاسەتە، له‌م هاوكێشه‌يه‌دا پێگه‌ى عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵان بايه‌تێكى سه‌رنجراكێشه، وه‌ك سزادراوێك ناتوانێت چاوپێكه‌وتنه‌كان ئه‌نجامبدات، بەڵكو وه‌كو سزادراوێكى ئاسايى گۆشه‌گيركراوه، لەبەر ئەم هۆكاره‌ش له دامه‌زراوه‌يه‌كى حكومه‌ت ماوه‌ته‌وه، به‌رده‌وام به‌ر ئه‌و كۆمێنتانه ده‌كه‌وێت كه ده‌ڵێن ئۆجه‌ڵان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له گفتوگۆدايه، ئه‌ردوغانيش بۆ ئه‌وه‌ى ئۆجه‌ڵان تێكه‌ڵى هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن هه‌وڵده‌دات ئه‌و رازيبكات ئه‌وكات هه‌نگاو بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌نێت، ئەوانە هەمووی قسە و باسە، تا ئێستا هيچ زانياريه‌ك ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌نگۆيانه له‌ناوچه‌كه هه‌ڵگرن ميتات سنجار و په‌روين بوڵدان، هاوسه‌رۆكه‌كانى هه‌ده‌په، داواكارييان ئاراسته‌ى وه‌زاه‌تى داد كردووە، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ئاشكرا بووه ده‌ميرتاش گرينگى به بنه‌ماى حزبى ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئۆجه‌ڵان كۆببێته‌وه داواكارى پێشكه‌ش ده‌كات به ئاگادارى هه‌ده‌په، مۆڵه‌ت له هاوسه‌رۆكه‌كانى هه‌ده‌په وه‌رده‌گرێت، ئايا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه ئه‌نجام بدات؟ ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌م شێوه‌يه ئه‌نجام بدرێت زۆر سه‌رنج راكێش ده‌بێت."
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانى ده‌ميرتاش ده‌كه‌ن دەڵێ، "ده‌ميرتاش ئەو کەسانەى سەردانى دەکەن زۆر گرينگیان پێده‌دات و گفتوگۆى سه‌رنج راكێشيان لەگەڵ دەکات، ته‌نانه‌ت ده‌ميرتاش گوتبوى، پێويسته په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت و رێگه بۆ سياسه‌تى مه‌ده‌نى خۆشبكات، ئه‌گه‌ر زیندانی نەبومایە ده‌چوومه قه‌نديل و ده‌مگوت يان ده‌بێت لێره بمكوژن يان چه‌ك دانێن. له‌ناو هه‌ده‌په‌ش گروپێك گرينگى ده‌ده‌ن به بيرۆكه‌ى سه‌ردانيكردنى قه‌نديل بۆ گفتوگۆ، به‌ڵام له‌ناو هه‌ده‌په تاوه‌كو ئێستا پشتگيرييه‌كى زۆر له‌م بيرۆكه‌يه نه‌كراوه."
سەرچاوە: birgun
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment