شاندى توركیا و ڕووسیا لەسەر رێڕەوى دانەوێڵە له‌ مۆسكۆ كۆبووه‌وه‌ تورکیە

نوچەنێت:

خەڵوسى ئاكار، وەزیرى بەرگریى توركیا و  سێرگى شینگۆ وەزیرى بەرگریى رووسیا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كردنەوەى رێڕەوێك بۆ كەشتییە بارهەڵگرەكانى گەنم لە مۆسكۆ كۆبوونەوە، لە ئەنجامى ئەو كۆبوونەوەیەش یەكەم كەشتى بارهەڵگرى گەنم لە ئۆكرایناوە بەڕێكەوت.

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ (22/ حوزه‌یران/ 2022) ماڵپه‌رى (توركیە) بڵاویكرده‌وه‌، وەزیرانى بەرگریى توركیا و رووسیا لەسەر كردنەوەى رێڕەوى كەشتییەكان و چۆنیەتى گواستنەوەى گەنم لە مۆسكۆ كۆبوونەوە، بەگوێرەى زانیارییەكان ئەو كێشانەى هەبوون، لە كۆبوونەوەكانى نێوان رووسیا و توركیا و ئۆكراینا و نەتەوەیەكگرتووەكان  لێتێگەیشتنێك دروستبووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا بۆ چارەسەركردنى قەیرانى خۆراك، رێنمایى بە خەڵوسى ئاكار وەزیرى بەرگریى داوە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئۆلێسكى رێزنیكۆڤ، وەزیرى بەرگریى ئۆكراینا و وەزیرى بەرگرى رووسیا کۆببێتەوە، ئەو هەوڵانەش ئەنجامى ئەرێنى بووە.

هەوڵەكانى توركیا بۆ چارەسەركردنى قەیرانى خۆراك و رێگەكردنەوەیە بۆ ئەو كەشتیانەى دانەوێڵەیان باركردووە و لە بەندەرەكانى ئۆكراینا وەستاون، هەروەها چارەسەركردنى مانەوەى فڕۆكەى سەربازیى توركیایە لە فڕۆكەخانەى بۆیسپۆڵ، بۆ ئەوەى بە سەلامەتى بگەنەوە توركیا، بۆ ئەم مەبەستەش شاندێكى وەزارەتى بەرگریى توركیا سەردانى رووسیایان كردووە.

لە چوارچێوەى هەوڵە دیپلۆماسیەكانى توركیا کە بە (هێڵى سوور) ناسراون، ژەنەڕاڵەكانى توركیا و رووسیا لە مۆسكۆ كۆبوونەوە، كۆبوونەكەوە لە كەشێكى ئەرێنى بەرێووە چووە، کە تێیدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتى گواستنەوەى كەشتییە بازرگانییەكانى بەندەرەكانى ئۆكراینا كراوە.

ئامانجى توركیا چارەسەكردنى ئەو كێشەیە، تا ئێستا لێكتێگەیشتنێك لە نێوان ئۆكراینا و رووسیا و نەتەوە یەكگرتووەكان دروستبووە، هه‌ر بۆ ئه‌م مە‌بەسته‌ش پاش كۆبوونه‌وه‌ى ئۆكراینا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چاوەڕوان دەكرێت لە داهاتووێكى نزیكدا ئەو چوار وڵاتە لە ئەنقەر كۆببنەوە.

چەند كاتژمێرێك دواى كۆبوونەوەكەى رووسیا و توركیا كەشتى ئازۆڤ كۆنكۆردى توركیا ئۆكرایناى جێهێشت، ئەوەش یەكەم كەشتیە بەندەرى ماریۆپۆڵى ئۆكراینا جێبهێڵێت، كە ئێستا لە ژێردەستى سوپاى رووسیا و هێزە جووداخوازەكانە.

بەشێك لە وڵاتانى جیهان پشتیان بە هاوردەكردنى گەنم لە ئۆكراینا دەبەست، بەهۆى کێشەكانى رووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە رێگەكانى هەناردەكردنى گەنم لەو وڵاتە گیراوە، مەترسى قەیرانى خۆراك لە جیهان دروست بووە، لە مانگى رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستپێشەرخەرى بۆ رووسیا و ئۆكراینا كرد، بەمەبەستى هەناردەكردنى ئەو گەنمە، کە تا ئێستا چەند كۆبوونەوەیەكى جیا لە نێوان توركیا و رووسیا لە لایەك و توركیا و ئۆكراینا لەلایەتى تر ئەنجام دراوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین