ئەمەريكا و توركيا گفتوگۆ لەسەر يەكخستنى ناتۆ دەكەن تورکیە

نوچەنێت:

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، "ئەنتۆنى بلينكن، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا بە تەلەفۆن لەگەڵ، مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا گفتوگۆيان لەسەر گرنگى يەكخستنى ناتۆ و پاڵپشتى ئۆكراينا كردووە."

ئەمڕۆ يەكشەممە (26/حوزەيرانى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، "وەزيرانى دەرەوەى ئەمەريكا و توركيا گفتوگۆيان لەسەر يەكخستنى ناوتۆ و هاوكارى ئۆكراينا كرد، لەو پەيوەندييە تەلەفۆنییەدا وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا ستايشى هەوڵەكانى مەولوود چاوشئۆغلۆى كرد بۆ ڕەوانەكردنى گەنمى ئۆكراينا بۆ بازاڕەكانى جيهان."

گفتوگۆى وەزيرانى دەرەوەى هەردوو وڵات سێ رۆژ پێش لووتكەى هاوپەيمانى ناتۆ دێت، كە بڕيارە لە رۆژانى (29 و 30) ئەم مانگە لە مەدريدى پايتەختى ئيسپانيا ببەسترێت، كە بڕيارە لەو كۆبوونەوە باس لە وەرگرتنى سويد و فينلەندا بكرێت، كە تا ئێستا توركيا رێگرە لە وەرگرتنيان.

سەرەڕاى ناكۆكى نێوان توركيا و ئەمەريكا لەسەر دۆسيەى رۆژئاواى كوردستان و مووشەكى بەرگرى (ئێس 400)ى رووسى و فڕۆكەى (ئێف 35)، بەڵام تا ئێستا ئەمەريكا لە زۆر پرسى هەستيار چاوى لەسەر هەوڵەكانى توركيايە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین