ئەردۆغان بە دۆسییەکى شەش خاڵییەوە بەشدارى لووتكەی ناتۆ دەکات تورکیە

نوچەنێت:

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا بەشداری لووتكه‌ى ناتۆ دەكات، له‌ دۆسیەكدا شه‌ش تەوەرى ئاماده‌كردوه‌، هەروەها له‌سه‌ر ئه‌م شەش تەوەرە له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌يمانانى ناتۆ كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مرۆ (26/حوزه‌يران/ 2022) ماڵپه‌رى (هەبارى) توركى بڵاويكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردوغان، ڕۆژى (28 و 30)ى ئه‌م مانگه‌ به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ى کۆبوونەوەى سه‌ركرده‌كانى ناتۆ ده‌كات، كە له‌ مه‌دريد به‌رێوه‌ده‌چێت. لەو كۆبوونەوەیەدا سه‌ركرده‌كانى (30) وڵات به‌شدارى ده‌كه‌ن، ئه‌ردوغان پێش ده‌ستپێكردنى ئه‌م لووتكه‌يه‌ دۆسیەكی ئاماده‌كردووه‌ كە شه‌ش ته‌وه‌ر لە خۆ دەگرێت، ئه‌ردوغان وه‌كو نوێنه‌رى توركيا به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى ناتۆ به جيا كۆده‌بێتەوە. 

ئەو تەوەرانەی بڕیارە سەرۆكی توركیا باسی بكات، لەوانە پرسى وەرگرتنى‌ سويد و فینله‌ندا لە ناتۆ، كه‌ ئه‌م دوو وڵاته لەدیدى تورکیا‌ پاڵپشتی په‌كه‌كه‌و يه‌په‌گه‌ ده‌كه‌ن.

 خالێكى تر شه‌ڕى نێوان رووسيا و ئۆكراينايه‌، کە تاوه‌كو ئێستا  شەڕەکە به‌رده‌وامه‌، ئه‌م شه‌ڕه‌ له ‌رووى ئابووريیه‌وه‌ كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو جيهان هه‌بووه‌. شەڕى ئۆکراینا و رووسیا بۆته‌ هۆكارى دروستبوونى قه‌يرانى خۆراك لە جیهان، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ دانه‌وێڵه‌ى كه‌ به‌ سه‌ركردايه‌تى توركيا ده‌كرێته‌وه‌‌، کە بە هەزارن تۆن دانەوێڵە له‌ به‌نده‌ره‌كانى ئۆكراينا كۆبۆته‌وه‌، له‌ به‌رنامه‌ى كارى ئەم لووتكه‌یەدا ده‌بێت. 

لە کۆبوونەوەى لووتکەى ناتۆ پێشبینى دەکرێ، ئەردۆغان باس لە ناكۆكییەكانی نێوان توركیا و یۆنان و داگیركردنی دوورگەكان و پڕچەكردنی ئەو دوورگانە دەكات.

له‌ هه‌مانكاتدا سەرۆكی توركیا باس لە ئۆپراسيۆنى سەربازیی وڵاتەكەی دەكات بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، كە بە پاساوی رێگرییە لەو هەڕەشانەی لەو ناوچانە رووبەڕوویان دەبێتەوە.

خاڵێكی تر كە بڕیارە ئەردۆغان باسی بكات، قەیرانی ئابوورییە، بڕیارە ئەردۆغان باس لەو قەیرانە جیهانییە بكات، كە بەهۆی پەتای كۆڤید 19 هەموو جیهانی گرتەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەدا ئەردۆغان باس لە كێشەكانی وزەی جیهانی دەكات، كە بۆتە ناجێگری بەرزی و نزمی نرخی وزە.

ساڵانە سەركردەكانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بۆ باسكردن لە كێشە و گرفتەكان كۆدەبنەوە، بڕیارە ئەمساڵ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا كۆببنەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین