بايدن: ده‌بێت فرۆكه‌ى ئێف 16 به‌توركيا بفرۆشين تورکیە

نوچەنێت:

جۆن بايدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ريكا له‌ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى وڵاتانی ئەندامی ناتۆ رایگەیاند، "ده‌بێت فرۆكه‌ى (ئێف 16) به‌ توركيا بفرۆشين، بەڵام پێویستە كۆنگرێس ئەو بڕیارە په‌سه‌ند بكات."

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ( 30/حوزه‌يران/2022) ماڵپه‌رى (CNN)ى توركى بڵاويكرده‌وه‌، جۆن بايدن سەرۆکى ئەمەریکا، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرکردەى وڵاتان لە کۆبوونەوە ناتۆ، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پێدانی فڕۆكەی (ئێف 16) بە توركیا رایگەیاند، "من له‌ مانگى كانوونى دووه‌می ئەمساڵ دا چیم به‌ ئه‌ردۆغان گوتووه‌، ئێستاش هه‌ر ئه‌وه‌م پێگوتەوه‌، كه‌ پێويسته‌ فرۆكه‌ى (ئێف 16) به‌ توركيا بفرۆشين و پێويستمان به‌ نوێكردنەوەی ئەو فڕۆكانەش هەیە‌، ئه‌مه‌ش لەگەڵ‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه‌دا ناكۆك نييه‌، بۆیە هه‌ڵوێستى ئێمه‌ بەرانبەر توركیا نه‌گۆراوه،‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێویستی بە رەزامەندی كۆنگرێسە، ده‌بێت بڕياری لەسەر بدات، بەوەش دەتوانین پێكه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو بين."

سەبارەت بە جەنگی ئۆكراینا سەرۆكی ئەمەریكا گوتی، "پێش ده‌ستپێكردنى ئه‌م جەنگە به‌ پۆتينشم گوت ئه‌گه‌ر له‌شكركێشى بۆ سه‌ر ئۆكراينا بكەیت ناتۆ زۆر به‌هێزتر ده‌بێت هه‌ر ئەمڕۆ ئه‌وه‌شمان بەتەواوی لەم لووتكه‌يه‌ بینی، كە تايبه‌ت بوو به‌ به‌هێزكردنى هاوپه‌يمانيیه‌كه‌مان،  ناتۆ (20) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ركێكى نوێى هه‌بوو خستيه‌ڕوو، ئه‌وكات رووسيا هاوبه‌شمان بوو، هيچ كات ناوى چينى نه‌ده‌هێنا، به‌ڵام لەدوای ئەو كاتەوە جیهان گۆراوه‌ ناتۆش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌گۆرێت، له‌م لوتكه‌يه‌دا دووباره‌ هاوپه‌يمانه‌كانمان كۆبوونه‌وه،‌ ئێمه‌ هه‌ره‌شه‌ى رووسيامان بۆ سه‌ر ئه‌وروپا كۆتایی پێهێنا."

لە بەشێكی تری قسەكانی بایدن روونی كردەوە، "ئەندامانی ناتۆ بودجه‌ى به‌رگريى زياد ده‌كه‌ن، بۆ نموونە ئه‌ڵمانيا سندوقێكى (100) مليار دۆلارى بۆ سه‌ربازه‌كانى ڕاگه‌ياند."

بایدن ئاماژەی بەوەش كرد، "دووباره‌ ئێمه‌ جه‌ختمان له‌سه‌رپاندبوونمان به‌ مادده‌ى پێنج كردۆ‌ته‌وه‌ ، كە پارێزگاری لە هەموو بستە خاكێكى ناتۆ دەكەین، ژماره‌ى هێزه‌كانمان له‌ ئه‌وروپا زياد ده‌كه‌ين، بۆ به‌هێزكردنى بەشی رۆژهه‌ڵات له‌ پۆڵه‌ندا باره‌گايه‌كى نوێ دەكەینەوە، له‌ رۆمانياش هێزێكى سه‌ربازى نوێ داده‌مه‌زرێنین."

بایدن دەشڵێت، "له‌مه‌ودوا كاره‌كان ده‌گۆرين، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پێشهاته‌ نوێیەکان ده‌گونجێين، ئه‌مه‌ریكا لە هه‌موو جيهان پشتگيریى بۆ ئۆكرانيا كۆده‌كاته‌وه‌، له‌ بابه‌تى ئۆكرانيا رێگا پيشانده‌ر ده‌بێت، له‌ رۆژانی داهاتوو (800) مليۆن دۆلارى ديكه‌ وه‌ك پشتگيریى بۆ ئەو وڵاتە ڕاده‌گه‌يه‌نين. "

بەهۆی بڕیارێكی كۆنگرێسی ئەمەریكا بۆ راگرتنی فرۆشتنی چەك بە ئەمەریكا، لە ساڵی رابردوو توركیا داوای لە ئەمەریكا كرد فڕۆكەی (ئێف 16)ی پێبفرۆشێت، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتینە رێككەوتنی كۆتایی. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین