نتانیاهۆ: ئێمه‌ رێگه‌مان نه‌دا ئێران ببێته‌ خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى ئێران

بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، ئەگەر هەوڵەکانی حكومه‌تى ئەو لە دژی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ئاستی جیهانیدا نەبووایە، ئێران نەک هەر دەستی بە بۆمبی ئەتۆمی دەگەیشت، بەڵکو ئێستا "جبەخانەیەکی لە چەکە ئەتۆمییەکان" لەبەر دەست بوو.

بە پێی هەواڵی "پیک ایران"، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئورشەلیم پۆست وتی، " بەهۆی هەندێ سیاسەت و لەوانە ئۆپەراسیۆنی موساد لە تاران و بەدەستهێنانی 100 هەزار بەڵگە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و زۆرێک چالاکی تر کە ئاماژەیان پێ ناکەم، بەڵام خۆم فەرمانی جێبەجێکردنیانم دەکردوون کۆماری ئیسلامی نەیتوانیوە جبەخانەی ئەتۆمی درووست بکات".

نتانیاهۆ ئاماژەی بەوەش کردووە: چالاکییەکانی ئیسرائیل بوونە هۆی ئەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بۆ ساڵانێک بکەوێتە دواوە و لە ڕێگای ئەو سیاسەتانەی کە جێبەجێیان دەکەین، ئێران هەرگیزا و هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕاناگات. تا کاتێ من سەرۆک وەزیران بم، ئێران دەستی بە بۆمبی ئەتۆمی ناگات. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین