ململانێییەکانى ئێران و تورکیا و ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست شیکاری

نوچەنێت:

*وەلى نەسر

 

زياتر لە دوو دەيەيە ئەمەريكا بە چاوى سياسەتى توندڕەو و ميانڕەو لە ململانێكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و عەرەب دژى ئێران دەڕوانێت، بە تایبەتى لە ماوەى ئەو چوار ساڵەى دۆناڵد ترامپ کە سەرۆكى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا بوو، ئاوڕى لەو دابەشبوونە جۆراوجۆرانە نەدايەوە، كە ململانێكان قوڵتر بوون لە نێوان هێزەکانى دەرەوەى جيهانى عەرەبى، كە ئێران و ئيسرائيل و توركيا بوو.

بە درێژايى چارەكە سەدەيەكى رابردوو، دواى قەيرانى کەنالى سوێس لە (١٩٥٦)دا، کە بەريتانيا و فەرەنسا و ئيسرائيل دژى ميسڕ بوون، لە لايەكى تريش هەوڵەكانى "ئێران و توركيا و ئيسرائيل" لە دژى جيهانى عەرەبى بە هاوكارى ويلاتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا، لە سەرەتاى جەنگى ئەمەريكا دژى عێراق لە(٢٠٠٣) دەوڵەتانى عەرەبى تووشى دابەشبوونێكى بەهێز کرد، تەنانەت بەرەو سستبوون و ئاژاوەش چوون، کە پاشان بەهارى عەرەبى بەدوا داهات، ئەوەش بووە هۆى هێنانەکایەى بەربەستى نوێ.

ئەو ململانێيەى کە لە داهاتووێكى نزيكدا رووبەڕووى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستیش دەبێتەوە، بۆچوونى بەهێز ئەوەيە لە نێوان وڵاتانى عەرەبى و ئيسرائيل، ياخود شيعە و سووننە نيیە، بەڵكو لە نێوان سێ دەوڵەتى دەرەوەى جيهانى عەرەبييە.

ململانێكان لەسەر هێز و نفوزن، لەگەڵ ئەوەى وەستانى سيستەمى دواى جەنگى جيهانى بەس نەبوو، كاتێك هێزە ئەورووپيەكانى لەسەر خوانى "ئيمپڕاتۆڕى هەڵوەشاوەى عوسمانى"كۆبوونەوە، بۆ دەستبەسەرداگرتنى ئەو ناوچەيە، جيهانى عەرەبيش لەگەڵ دابەشبوونى گوێڕايەڵى هێزە ئەوروپيەكان بوون، تا ئێستا دڵى سياسى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستن. قوڵايى دابەشكارى رەگەزى و تائيفين، هەروەها هێڵەكانى ململانێ و وزەى جەنگ تا ئێستا لە گۆڕەپانى سياسى عەرەبى ئامادەيي هەيە، بە هەمان شێوە ئەزموونى داگيركارى و بيرى نەتەوەيى عەرەبى كە دواى جەنگى دووەمى جيهانى ئەو ناوچەيەى گرتەوە، جيهانى عەرەبى كەوتنە نێو ستراتيژيەتیى تايبەتى ئەمەريكا لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

بەڵام بەپێى هەندێ گریمانە ئەو گۆڕانكارييانەى لە وڵاتانى عەرەبيەوە دروست بوونە، ئێستا هێزەكانى ترى دەرەوەى عەرەب بەرەو سەرەوەى وێنە فراوانەكەى سياسەت هەنگاو دەنێن، ئەوە عەرەبەكانن بەهۆى فراوانبوونى نفووزى ئێرانى و دووركەوتنەوەى ئەمەريكا بەرامبەر پابەنديیەكانى بەو ناوچەيە، کە هەست بە هەڕەشە دەكەن.

لە ساڵى رابردوو دواى ئەوەى ئێران تۆمەتبارکرا بە هێرشکردنە سەر کەشتییە بارهەڵگرە نەوتيیەكان، سعووديە و ئيمارات، بەهۆى رێكکەوتنە مێژوويیی ئاشتییەکەیان لەگەڵ ئيسرائيل، ئەبوو زەبى هەستى بە مەترسى ئێرانى كرد.

بەڵام رێكکەوتنى ئاشتى نێوان ئيمارات و ئيسرائيل، چەندە بۆ توركيا بەربەست دروست دەكات، بەو ئەندازەيەش بەرامبەر ئێران ئەو بەربەستە دروست دەكات، لەبرى دروستكردنى رێڕەوێكى نوێ بەرەو ئاشتى ــ وەك ئيدارەى دۆناڵد ترامپ پێيان وابوو ــ کە ئاماژەيە بۆ گرێبەستێكى نوێ، بەهەمان شێوە ئاماژەيە بۆ ململانێى توندى نێوان عەرەب و ئێران و ئيسرائيل و تورك، دواجار بەهەندوەرنەگرتنى ئەو خاڵە وایکرد ئيدارەى پێشووى ئەمەريكا شكستى بهێنێت، لە ڕاستى دا ئەو رێكکەوتنە بۆ پێشبڕكێى پڕچەكردن و جەنگى ناوچەيى گەورەتر و مەترسىيدارترە، ئەمەريكا نەحەزى پێدەكەن و نەدەشتوانن تێوەى بگلێن، بۆيە پێويستە لەسەر سياسەتى دەرەوەى ئەمەريكا لە برى ئاڵۆزترکردنى، هەوڵى كۆنتڕۆڵكردنى ئەو ململانێ نوێيەى ئەو ناوچەيە بدەن.

هەوڵەكانى ئێران بۆ ئەوەى ببێتە هێزێكى ئەتۆمى، كرێگرتە و بريكارەكانى بەكاردەهێنێت بۆ دروستكردنى كاريگەرى لەسەر جيهانى عەرەبى، ئێستا هێرشكردنە سەر بەرژەوەندييەكانى ئەمريكا و ئيسرائييل بۆتە كارێكى بەرچاو، بەڵام ئەوەى نوێيە دەركەوتنى توركيايە، بەو پێيەى ئەم لایەنە بۆتە هۆى شڵەژانى سەقامگيرى لە هەموو ناوچەكە و ناتواندرێت پێشبينى بكرێت، چونکە توركيا خەون بەوە نابينێت لە داهاتوو بچێتە"پاڵ يەكێتى ئەوروپا" بەڵكو ئێستا زياتر بەرەو پشتێنەى رابردووى ئيسلامى دەگەرێتەوە، ئەو دەڕوانێتە پشت ئەو هێڵ و سنوورە دياريكراوانەى كە نزيكەى سەدەيەكە كێشراوە، رەتكردنەوەى بانگەشەكانى كە نفوزى لە ناوچەكانى ئيمپراتۆريەتى عوسمانى هەبوو شتێكى نا مومكين و تەنها گوتارى بانگەشەكردنێکى رووت نییە، بەڵکو ئێستا تموحى توركيا بۆتە هێزێك گاڵتەى پێ ناكرێت. 

بۆ نموونە ئێستا توركيا دەستى بەسەر بەشێكى سووريا داگرتووە، نفوزى لە عێراق هەيە، لە ديمەشق و بەغدا بەرەنگارى نفوزى ئێرانى دەبێتەوە، بە چڕى پرۆسە سەربازيیەكانى دژى كوردەكان دژى لە عێراق جێبەجێ دەكات، ئێران تۆمەتبار دەكات بە پێدانى پەناگەيیەكى ئارام بە پارتى كرێكارانى كوردستان، كە توركيا وەك دوژمن سەيرى دەكات، بەهەمان شێوە توركيا چووە نێو شەڕى ناوخۆى ليبيا، بەو دوايەش چووە بازنەى ململانێكانى نێوان ئەرمينيا و ئازربايجان بەهۆى كێشەى ناگۆڕنۆكەرەباغەوە، لە لايەكى تريشەوە بەرپرسانى ئەنقەڕە هەوڵى فراوانكردنى رۆڵيان دەدەن لە ئەفريقيا و لبنان، سەرەڕاى ئەوەش دەسەڵاتدارانى عەرەب هەست بە دڵەڕاوكێ دەكەن لە بەرامبەر هاوكارييەكانى توركيا بۆ ئيخوان موسلمين، كە خۆیان دەنوێنن، ئەوانیش قسەى خۆیان لەسەر سياسەتى عەرەبى هەيە.

هەر يەك لەو سێ دەوڵەتە نا عەرەبە پاساوى خۆيان هەيە بۆ دەستوەردانەکانیان، ئەو دەستوەردانانە بە پێويست دادەنێنن بۆ ئاسايشى نەتەوەييان، سەڕەڕاى پاراستنى ئاسايشى نەتەوەيى هەندێك پاڵنەرى ئابووريشى هەيە، بۆ نموونە گەيشتنى توركيا بە بازاڕى عێراق، ياخود دەستەبەركردنى سوودوەرگرتن لە كێڵگەكانى غاز لە دەرياى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە لايەن توركيا و ئيسرائيلەوە، لەو شوێنانەى كە سەركەوتنيان لەو سوود وەرگرتنە مسۆگەرە. 

كارێكى چاوەڕوان كراوە فروانخوازى توركيا بەر بەرژەوەندييە ناوچەييەكانى ئێران لە وڵاتانى نێوان دوو ڕووباڕ "بلاد ما بين النهرين" و قەوقاز بكەوێت، بەو رێگەى كە توركيا رابڕدووى ئيمپڕاتۆرى دەوروژێنێت، ئەوەش لە خوێندنەوەى شيعرى محەمەد ئيبراهيمۆفى شاعيرى ئازربايجانى دەركەوت لە لايەن ئەردۆغانەوە، كە باس لە دابەشبوونى مێژوويى ئازربايجان دەكات، ئەوەش قسەکردنە لەسەر دابەشكردنى سنوورى ئازرباييجانى نێوان رووسيا و ئێران، كە ئێستا بەشێكى كەوتۆتە خاكى ئێران، خوێندنەوەى ئەو شيعرە لەكاتى سەردانى ئەردۆغان بوو بۆ باكۆ بەبۆنەى ئاهەنگى سەركەوتنى باكۆ لە ناگۆڕنۆكەرەباغ، کە كاردانەوەى توندى سەركردەكانى ئێرانى لێكەوتەوە، خوێندنەوەى ئەو شیعرە لەلایەن ئەردۆغانەوە بێ مەبەست  نەبوو، ئەردۆغان لەسەر ئاماژەدان بەشتەكان راهاتووە، چونكە ئەردۆغان پێیوايە مستەفا كەمال ئەتاتورك ئەوكاتەى دەستبەردارى خاكى عەرەبى عوسمانى بوو تا باشوورى مووسڵ، كارێكى راستى نەكردووە.

لە چوارچێوەى گرنگییدانى توركيا بەو خاكانە، ئەردۆغان بانگەشەى نیشتمانبوونى گەورەتر دەكات، ئەو نیشيمانبوونەى كەمال ئەتاتوركى دامەزرێنەرى توركياى نوێ بانگەشەى بۆ دەكرد، ئەردۆغان خۆى بە ميراتگرى كەمالى دەزانێت لە پێناو جەختكردنەوە لەسەر ئيمتيازاتى توركيا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست. 

تێكەڵ بوونى بەرژەوەندييەكانى توركيا و ئێران لەگەڵ بەرژەوەندييەكانى رووسيا لە قەوقاز، هەروەك دۆخى ئێستاى سووريا، وادەكات  كرملين گرنگى زياتر بە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بدات، نەك تەنيا لە ليبيا و سووريا و ناگۆڕنۆكەرەباغ بەڵكو لە بوارى دیبلۆماسیش لە دانووستاندايە بۆ پشەكەكانى لەگەڵ وڵاتانى بەرهەمهێنەرى نەوت لە رێكخراوى ئۆپيك ، پاڵپشتيش لە دانووستانەكانى ئەفغانستان دەکات.

مۆسكۆ پێوەنديەكى بەهێزى لەگەڵ هەموو لايەنە سەرەكييە كاراكانى ئەو ناوچەيە دروستكردووە، هەندێك جار بەلاى بەرژەوەندى لايەنێك دايە، پاشان دەيگۆڕێت بۆ لايەنێكى تر، ئەو جۆرە هاوسەنگييە بۆ فراوانبوونى نفوزى خۆى بەكاردەهێنێت، تا ئێستا روون نيیە مۆسكۆ بەدياريكراوى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست چى دەوێت، بەڵام لەگەڵ پاشەكشە لەپشەكەكانى و گرنگيیدانى ئەمەريكا بەو ناوچەيە، تۆڕى پێوەندييە ئاڵۆزەكان بۆ مۆسكۆ ئامادەيە رۆڵى گەورە لە داهاتووى ئەو ناوچەيە ببينێت.

لاى خۆشيەوە  ئيسرائيل بازنەى نفوزى خۆى فراوان كردووە، لە (٢٠١٩) دۆناڵد ترامپ دانى بەداخوازييەكانى ئيسرائيل دانا، كە دەگەڕێتەوە بۆ نيو سەدە بەر لەئێستا بۆ بەرزايیەكانى جۆلان، كە سووريا لە (١٩٦٧) دەستى بەسەر داگرتبوو، ئێستا سەركردەكانى ئيسرائيل پلانى فراوانبوونى سنوورەكانيان دادەنێن، ئەمەیش خستنەپاڵى بەشەكانى رۆژئاوا بەڕەسمى بۆ سەر وڵاتەکەیان، بەڵام رێكەوتنەكانى ئەبراهەم ئاماژەن بۆ ئەوەى كە عەرەب ئاگادارى سنوور بەزاندنەكانن، بۆ پاڵپشتى ئەو هەڵوێستانەيان، ئەوان دەيەويانەوێت قەرەبووى پشتگوێخستنەكانى ئەمەريكا بەرامبەر رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بكەنەوە بە پێكهێنانى هاوپەيمانى لەگەڵ ئيسرائيل دژى ئێران و توركيا، چونكە عەرەب، ئيسرائيل وەك دار عەسا سەير دەكەن بۆ ئەوەى خۆيان پێكەوە بگرنەوە، لە پێناو مانەوەيان لە ياريى نفوزە گەورەكان لەو ناوچەيە.  

ئێران لە چەند ساڵى ڕابردوو بەشێوەيەكى بەرچاو  چۆتە قووڵايى جيهانى عەرەبى، ئێستا هەردوولا لە سووريا سەرقاڵى جەنگێکى ئەلیکترۆنین بۆ ماندووكردنى يەكتر، بەهەمان شێوە ئيسرائيل بەرنامە نەوەوەييەكە و موشەکەكانى ڕاستەوخۆ ئاراستەى ئێران دەكات، هەروەک چۆن لەو دوايەش موحسين فەخرى زادەى گەورەترين زاناى تيرۆر كرد.

ململانێكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست تەنيا تايبەت نيیە بە ئێران، توركيا پێوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل و سعووديە و ئيمارات و ميسڕ داڕوخاوە، بەهەمان شێوە ئێران پاڵپشتى حەماس دەكات لە دژى ئيسرائيل، توركيا رێڕەوى ئێرانى گرتووە، بەڵام بەجۆرێكى ترە، ئەويش بە پاڵپشتيكردن لە ئيخوان، دەسەڵاتدارانى عەرەبى تووڕەكردووە، ئێستا هەڵوێستى ناوچەيى توركيا درێژ بۆتەوە بۆ عێراق و لبنان و سووريا و ئەفريقيا، لە كاتێكدا بەهەموو  هێزى خۆى بەرگرى لە قەتەڕ و حكومەتى تەڕابلس كرد لە جەنگى ناوخۆى ليبيا، بەراستەوخۆ دژايەتى سياسەتەكانى ميسڕ و سعووديە و ئيماڕاتى كرد.

هەموو ئەوانە ئاماژەن بۆ هێزى پاڵنەر لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست تا ئێستا تەركيزى لەسەر ئايدۆلۆژيا، ياخود ئايين نيیە، بەڵكو تەركيزى لەسەر سياسەتى واقيعى كۆنە، كاتێك ئيسرائيل هەڵوێستى سعوودى ـــ ئيماڕاتى بەهێز دەكات، دەكرێت پێشبينى ئەوە بكەين لەو هەڵوێستە هەست بەهەڕەشە بكەن، وەك قەتەڕ ياخود عەمان، بۆ پشتبەستن بە توركيا و ئێران داواى پارێزگارى بكەن، بەڵام لە حاڵەتى دروستبوونى يەكڕيزى ئيسرائيلى بەرامبەر ئێران و توركيا دەبێتە هۆكار بۆ هاتنەدى پرسێكى هاوبەش.

 ئەو هەڵوێستە دوژمنكارانەى توركيا لە قەوقاز و عێراق تەبەنى دەكات دەبێتە سەرچاوەى دڵەڕاوكێ بۆ ئێران، هەروەها هەماهەنگ دەبێت لەگەڵ پاڵپشتى سەربازیى توركيا بۆ ئازربايجان، كە هەماهەنگە لەگەڵ پاڵپشتى ئيسرائيل بۆ باكۆ، هەستكردن بەو دڵەڕاوكێيە "ئێران و سعووديە و ئيماڕات" لە هەڵوێستێك كۆبكاتەوە، بەهۆى لێكەوتەى سەركەوتنى توركيا لەو ململانێيانەدا.

ململانێكان ئاڵۆزترن لەوەى لە رووكەش ديارە، بەهەمان شێوە فۆڕمى هاوپەيمانيیەكان تەكتيكى ترن، بەهۆى يەكتربڕى لەگەڵ ئەو ململانێ تێكەڵانەى ناوچەکە، لەبەرامبەردا دەستوەردانى رووسياى خواستووە، كە بەكردەيى لێهاتووى خۆى لە دابەشكردنەكانى ئەو ناوچەيە بۆ بەرژەوەندى خۆى بچەسپێنێت، بەهەمان شێوە چين بەشوێن پێى رووسيادا دەڕوات، قسەكردنى بۆ هاوبەشێكى ستراتيژييە لەگەڵ ئێران و رێکكەوتنى ئەتۆمیش لەگەڵ سعووديە تەنيا سەرەتايەكە. 

بيركردنەوەى ئەمەريكا دەربارەى چين لە روانگەى نفوزى چينەوەیە لە زەرياى هادى، بەڵام ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست قورسايى سنوورى رۆژئاواى چينە، لەو دەروازەيە دەكرێت پەكين بەدواى جێبەجێكردنى ديدگاى خۆى لە ناوچەى نفوزى ئۆراسيا بگەڕێت.

ئيدارەى بايدن دەتوانێت رۆڵى سەرەكى ببينێت لە دانانى سنوورێك بۆ ئاڵۆزيیەكانى ئەو ناوچەيە لە رێگەى هاندانى گفتوگۆى ناوچەيى و بەكارهێنانى ئەو نفوزەى هەيەتى، بۆ كۆتايى هێنان بە ململانێكان و چاكردنەوەى پێوەنديیەكان، هەر وەڵامدانەوەيەك بۆ ئەو گۆڕانكارييە لەلایەن واشنتنەوە، وا دەکات نەيارە دژەكان بگەن بە ئاگربەست، ئەوەش هەلێك دەڕەخسێنێت بۆ ئيدارەى نوێى ئەمەريكا. 

لەگەڵ بوونى پاشەكشەى پێوەندى نێوان توركيا و ئەمەريكا، بەڵام تا ئێستا توركيا لەناو هاوپەيمانى ناتۆيە، بۆیە دەبێ واشنتن تەنها تەركيزى لەسەر چاكردنەوەى پێوەنديیەكانى نێوان ئيسرائيل و توركيا نەبێت، بەڵكو پێويستە پێوەندییەکانى نێوان توركيا و سعووديە و ئيماراتیش چاك بكاتەوە، ئەوەش پاڵ بە رياز و ئەبوو زەبي وەدەنێت پێوەندييەكانيان بەكردەيى لەگەڵ قەتەڕ چاك بكەنەوە، نەيارەكانى كەنداو ئاگربەست راگەينن، بەڵام ئەو پرسە سەرەكيیانە تا ئێستا دابەشكارى دروستكردووە، بەتەواوى چارەسەرنەكراون، ناكۆكيیەكانيان بۆتە هۆى دروستبوونى پێشێلكارى تر.

ئەگەرى ئەوە هەيە ئێران كێشەى ئاڵۆزتر دروست بكات، لەسەر بەرپرسانى ئەمەمریکا  پێويستە يەكەم مامەڵە لەگەڵ داهاتووى رێكکەوتنى ئەتۆمى بكەن، بە بەخێرايى نەك دواى بخەن، هەروەها دەبێ تەهران و واشنتن قسە لەسەر پاڵنەرى فراوانخوازى ئێران لەو ناوچەيە و موشەكە بالستيیەكانى بكەن، بەهەمان شێوە واشنن دەبێ هانى هاوپەيمانە عەرەبەكانى بدات بۆ تەبەنى كردنى ئەو رێگەيە و هاوبەشى ئێران، لە كۆتايى دا دەكرێت بريكارەكانى ئێران ملكەچ بكرێن و سنوورێك بۆ موشەكەكانى دابندرێت لەميانەى چەكداركردنى ناوچەکە و دروستكردنى پەيكەرێكى ئەمنى ناوچەيى.

دەبێ ئەمەريكا ئاسانكارى و پاڵپشتى ئەو پرۆسەيە بكات، هەروەها پێويستە لايەنە كاراكانى ئەو ناوچەيە ئەوە بخەنە بەرنامەیانەوە. رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە ئێستا لەسەر لێوارى كەوتنە، ئاشتى داهاتووى ئەو ناوچەيە كەوتۆتە سەر ئەو رێڕەوەى ئەمەريكا دەيگرێتەبەر.

ئەگەر ئيدارەى جۆبايدن ويستى لە خۆپارێزى دەستوەردانە بێكۆتاكانى هەبێت لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئەوە پێويستە كاتى زياتر و سەرچاوەى دیبلۆماسى لەو ناوچەيە بقۆزێتەوە.

ئەگەر واشنتن دەيەوێت لە داهاتوو هەوڵى كەمتر بدات لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئەوە يەكەم شت لەسەريەتى سەقامگيرى زياتر دەستەبەربكات، بەهەمان شێوە لەسەريەتى ديدگاى فراوانتر بۆ گشەكردنەكانى ئەو ناوچەى پێشنياز بكات، سنوورێك بۆ ململانێیى هێزە تازەكان بخاتە ئەولەویەتى كارەكانى.

 

*وەلى نەسر ــ شارەزاى كاروبارى نێودەوڵەتى و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لە زانکۆى  جۆنز هوبكنزى ئەمەریکى

سەرچاوە: ساسە پۆست

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین