پڕۆژە بڕیارێكی دژ بە توركیا لە كۆنگرێسی ئەمەریكا دەكشێندرێتەوە تورکیە

نوچەنێت:

كریس باباس، كۆنگرێسمانی دیموكراتەكان پێشتر پڕۆژە بڕیارێكی بۆ رێگری لە پێدانی فڕۆكەی (ئێف 16) پێشكەش بە كۆنگرێس كردبوو، ئێستا بڕۆژەكەی كشاندۆتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13/تەمووزی 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە كریس باباس گۆنگرێسمانی دیموكراتەكان لە ئەو پڕۆژەی دایڕشتبۆوە بۆ رێگریکردن لە پێدانی فڕۆكەی (ئێف 16) بە مەرج، كە نابێت ئەو فڕۆكانەی دەدرێت بە توركیا مەترسی بۆ سەر سەروەری یۆنان دروست بكات، پڕۆژە بڕیارەكەی كشاندەوە.

ئەو پڕۆژەیە لەلایەن چەند كۆنگرێسمانێكی تریش پاڵپشتی دەكرا، سەبارەت بە هۆكاری پاشەكشەی پڕۆژەكەی كریس، كە بە نزیك لە لۆبی یۆنانی ناسراوە، بە پاساوی دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی پڕۆژەكەی كشاندۆتەوە، بەڵام تا ئێستاش دیار نییە جارێكی پڕۆژەكەی پێشكەش دەكاتەوە یاخود نا.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیە پڕۆژە بڕیارێك بۆ  هەمواركردنەوەی یاسای رێگە پێدانی بەرگری نیشتمانی پێشكەشكرا،  كە پێویستە ساڵانە یاسای بەرگری نیشتیمانی درێژ بكرێتەوە، كریس باباس كە پڕۆژەكەی داڕشتۆتەوە، بە مەبەستی رێگری لە گواستنەوە یا فڕۆشتنی فڕۆكەی (ئێف 16) مەرجی ئەوەی دانابوو نابێت ئەو فڕۆكانە مەترسی بۆ سەر سەروەری یۆنان دروست بكەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین