سەرۆكی ئۆكراینا سوپاسی توركیا دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/تەمووز/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە ڤۆلۆدیمێر زینلیسكی رایگەیاند، "هەموو هەوڵێك دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی گەنم رەوانەی بازاڕەكانی جیهان بكەین، كۆبوونەوەکەى توركیاش بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە."
لەبەشێكی تری قسەكانی گوتی، "سوپاسی توركیا و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەم بۆ ئەو هەوڵانەی خستیانەگەڕ، سەركەوتنی ئەو هەوڵەیان تەنیا بۆ ئۆكراینا نییە، بەڵكو سەركەوتنە بۆ هەموو جیهان."
سەرۆكی ئۆكراینا ئاماژەی بەوەش كردووە، "ئەگەر هەڕەشەكانی رووسیا لەبەردەم كەشتییەكان لە دەریای رەش لابدرێت، ئەوە دەبێتە هۆى كەمكردنەوەی قەیرانی خۆراك لە جیهان."
سەبارەت بە كۆبوونەوەی ئیستەنبۆڵیش شاندی ئۆكراینی بە سەرۆكی وڵاتەكەیان راگەیاندووە، كۆبوونەوەكە پێشكەوتنی بەخۆیەوە بینیووە، لە داهاتووش هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوترێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین.
دوێنێ چوارشەممە شاندی رووسیا و ئۆكراینا و توركیا و نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئیستەنبۆڵ بۆ رەوانەكردنی گەنمی ئۆكراینا بۆ وڵاتانی جیهان كۆبوونەوە.
.jpg)



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment