سوید بڕیاری ڕادەستكردنی ئەندامانی رەوتی فەتحوڵڵا گولەن بە توركیا رادەگرێت
نوچەنێت:
سەرەڕای واژۆكردنی لێتێگەیشتن لە نێوان فینلەندا و سوید لەگەڵ توركیا، كە تێدا جەختكرابووەوە لەسەر رادەستكردنی لایەنگرانی گرووپی فەتحوڵڵا گولەن بە ئەنقەرە، دادگاى باڵاى سويد ئهم بريارهی ڕاگرتووە.
ڕۆژى شهممه (16/تهمموز/2022) ماڵپهڕى (توركى) بڵاويكردهوه، سوید له ساڵى (2018) رێگهى به سهركردهيهكى سەر بە فەتحوڵا گولەن داوه لەو وڵاتە بژى، حكومەتی توركياش بهبيانووى ئهندامێتى لەو گرووپە، داواى رادهستكردنهوهى ئهو كهسه دەكات، بهڵام ئەو داوایە ئێستا لە لايان دادگاى باڵاى سويد ڕاگيراوه.
سەبارەت بە كاریگەرییەكانی ئەو بڕیارە لەسەر دۆسیەی وەرگرتنی وڵاتەكەی لە ناتۆ، ئانا ليند، وەزیری دەرەوەی سوید رايگهياند، "هيوادارم توركيا بتوانێت پێش هاتنى سهرى ساڵ رێگهبدات سويد ببێته ئهندام له ناتۆ، بهڵام تا ئێستا دڵنيا نین."
لەدوای كودەتا شكستخواردووەكەی ساڵی (2016) توركیا رەوتی فەتحوڵڵا گولەنی بە هەموو دەست لەپشت ئەو كودەتایە تۆمەتباركرد، لە رێككەوتنەكانیش لەگەڵ وڵاتان یەكێك لە مەرجەكانی رادەستكردنی ئەندامانی ئەو رەوتەیە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment