ئاڵاى کونسوڵخانەى تورکیا لە هەولێر هێنرایەخوارەوە تورکیە

نوچەنێت:

دواى بۆردوومانکردنى سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، کونسوڵخانەى گشتیى تورکیا لە هەولێر، لەلایەن کونسوڵەوە ئاڵاى وڵاتاکەى هێنرایەخوارەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/تەممووز/2022) وەک نیشاندانى هاوخەمى بۆ خەڵکى عێراق و قوربانیانى تۆپبارانەکردنەکەى گوندى پەرەخێ و کەسوکارى کوژراو و بریندارانى ئەو هێرشە، هاکان کاراچاى کونسوڵى گشتى تورکیا لە هەولێر ئاڵاى تورکیاى لەسەر کونسوڵخانەى وڵاتەکەى هێنایەخوارێ.

هێنانەخوارەوەى ئاڵاى تورکیا لە هەولێر لە کاتێکدایە، دوێنێ (20)ـى تەممووزى (2022) ناوچەى گەشتیارى پەرەخێ سەر بە ناحیەى دەرکار لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، لەلایەن تورکیاوە توپبارانکرا، بە, هۆیەوە (9) کەس کوژران و (22) تریش بریندار بوون، کە سەرجەمیان گەشتیار بوون و خەڵکى شارەکانى خواروو و ناوەرڕاستى عێراق بوون، بە مەبەستى گەشتکردن هاتبوونە هەرێمى کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین