سووريا: توركيا هێرش بکاتە سەرمان ڕووبەڕووى دەبینەوە
نوچەنێت:
ڕۆژى چوارشه‌ممه (20/ته‌مموز/2022) ماڵپه‌ڕى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه، فه‌يسه‌ڵ ميقداد لە سه‌ردانى بۆ ئێران له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌مير عه‌بدولهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆبۆتەوە، دواتر لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رايگه‌ياند، "يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا و ئێران جێگيركردنى له كارنامه‌ى ئاستانه و هاتنى من بۆ ئێران ئاساييه، بەڵام توركيا و هه‌ر وڵاتێكى تر بێنه ناو خاكى سوريا هيچ سوودمەند نابن، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى دروستبوونى شه‌ر له‌نێوان توركيا و سووريا، ئەوەش كاريگه‌رى سه‌ر په‌يوه‌ندى دۆستايه‌تى هه‌ردوو وڵات و تێكدانى ئاسايش و سه‌قامگيرى ناوچه‌كه دەبێت."
وەزيرى دەرەوەى سووريا ئاماژه به هه‌نگاوه‌كانى توركيا كرد و گوتى، "دژى ده‌ستێوه‌ردانى دەرەکین بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌مان بە تورككردن و دروستكردنى شوێنى نيشته‌جێبووین له خاكى سووريا، بۆ ئەوەش هه‌لوێستمان به‌رامبه‌ر توركيا دەبێت."
سەبارەت بە هێزەكانى ئەمەريكا گوتى، "ده‌بێت هێزى چه‌كدارى سووريا له رۆژهه‌ڵاتى فورات هه‌بێت، رێگه‌ناده‌ين هيچ وڵاتێك بێته ناو خاكى سووريا، ئه‌مه‌ريكا چۆن ده‌توانێت سه‌رچاوه‌كانى ئاو و نه‌وتى وڵاته‌كه‌مان به تاڵان ببات؟ گەلى سووريا به‌هۆى ئه‌م سزايانه‌وه ئازار ده‌كێشن."
فه‌يسه‌ل مقداد له‌باره‌ى بوونى په‌كه‌كه و يه‌په‌گه و ئه‌مه‌ريكا له سووريا ئاماژەى بەوەكرد، "هێزە چەکدارەکانى سووريا پێويسته پشت بە وڵاتانى بيانى نه‌به‌ستن، پێويسته بێنه‌وه ناو باوه‌شى ميلله‌ته‌كه‌ى خۆيان، په‌كه‌كه و يه‌په‌گه سه‌ر به ئه‌مەريكان نابێت هيچ ده‌رفه‌تێك بده‌نه توركيا بۆ ئه‌وه‌ى خاكى سووريا داگيربكات، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ريكا و په‌كه‌كه‌و يه‌په‌گه ئه‌م رێخراوانه خەريكى تاڵانكردنى خاكى سووريان."
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا زیاتر رونیکردەوە، "رۆژئاوا، پێچه‌وانه‌ى ياسا نێو‌ده‌وڵه‌تييه‌كان و رێكکه‌وتنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه ده‌سه‌پێنن كه دژايه‌تى سياسه‌تى رۆژئاوا ده‌كه‌ن."
سەبارەت بە دۆخى سووريا وەزيرى دەرەوەى ئێران دەڵێت، "يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا بۆ ئێمه زۆر گرينگه، هيواخوازين چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشانەى سوريا بكرێت، هه‌روه‌ها پێويستيشە نيگه‌رانييه‌كانى توركيا چاره‌سه‌ر بكرێت، ئێمه نيگه‌رانيیه‌كانى خۆمان له كۆبوونه‌وه‌كانى چەند رۆژى رابردوو بۆ توركيا لە ئەگەرى ئەنجامدانى ئەم هێرشانە خسته‌روو."
لەسەرەتاى دەستپێكردنى خۆپيشاندانەكانى سووريا لە (2011) كۆمارى ئيسلامى ئێران بەهەموو جۆرێك پاڵپشتى حكومەتى سوورياى كردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment