ئەمڕۆ ناوەندى رەوانەكردنى دانەوێڵە دەست بەكارەكانى دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (26/تەمووز/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە شاندێكى وەزارەتى بەرگریى رووسيا بەسەرۆكايەتى ئەميراڵ ئيدوارك لۆيك، فەرماندەى دەرياوانى رووسيا سەردانى توركيا دەكەن بۆ جێبەجێكردنى ڕێککەوتنى ئيستەنبۆڵ.
بەگوێرەى لێدوانى وەزارەتى بەرگریى رووسيا، ئەركى سەرەكى پسپۆڕانى ئەو شاندە لە ناوەندى هەماهەنگى هاوبەش چارەسەركردنى كێشەكانى پەيوەست بە قۆناغى دەستپێكردنى هەناردەكردنى دانەوێڵەى ئۆكراينا.
لەلايەكى تريشەوە نوێنەرانى رووسيا لەو ناوەندە چاودێرى پڕۆسەى فرۆشتنى دانەوێڵەى ئۆكراينا دەكەن.
سەبارەت بە كاتى كردنەوەى ئەو ناوەندە وەزارەتى بەرگرى توركيا رايگەياند، "رۆژى چوارشەمە (27) مانگ ناوەندەكە دەكرێتەوە."
هەينى ڕابردوو بە ئامادەبوونى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا و ئەنتۆنيۆ گوترێس، سكرتێرى گشتى نەتەوە يەكگرتووەكان، كە لەلايەن سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگريی رووسیا و ئەلیكسەندەر كۆبراكۆڤ، وەزیری ژێرخانی ئۆكراینا بە نێوەندگیری خوڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگريی توركیا بە جیا واژۆكرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment