پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ى رووخاندنى  دیواری دەوری ئیسرائیل ده‌كات ئێران

نوچه‌نێت

لە درێژەی هەڕەشەکانی ئێران لە دژی ئیسرائیل، ئسیماعیل قائانى فەرماندەی فه‌یله‌ق قودسى سه‌ربه‌ سوپاى پاسداران وتی دیواری دەوری ئیسرائیل دەڕووخێنم.

بە پێی هەواڵی "ئێران وایەر"، ئیسماعیل قائانی ڕۆژی هه‌یه‌نى ١٢ی ئادار لە شاری مەشهەد وتی، "سەرەڕای ئەوەی هەموو تواناکانی جیهان لە دەستی ئیسرائیلدان، بەڵام هەوڵی درووستکردنی دیوارێک لە دەوری وڵاتەکەی دەدات کە یەک مەتر پان و ٦ مەتر بەرزە".

قائانی بە هۆی کوشتنی قاسم سلێمانی ئەمریکای بە "تاوانبار" ناوبرد و هەڕەشەی ئەوەی کرد، "ئێسقانەکانی ئەمریکا دەشکێنین و ئەو کات دەنگی شکاندنیان دەبیستن".

قائانی پێشتر هەڕەشەی کردبوو کە دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکى پێشووى ئەمریکا، لە ناوخۆی ئەمریکادا دەکوژرێت.

هەڕەشە زارەکییەکانی فەرماندەکانی سوپای پاسداران لە دژی ئیسرائیل لە ڕۆژانی ڕابردوودا توند بوونەتەوە. هەفتەی ڕابردوویش ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ئێران باسی ئەوەی کرد کە پلانێک بۆ لەناوبردنی حیفا و تەلئەبیب ئامادە کراوە و وتبووی، فەرمانی ڕابەری کۆماری ئیسلامیی سەبارەت بە لەناوبردنی تەلئەبیب و حیفا" بووەتە پلانێک و ئامادەی جێبەجێکردنە.

ئەو هەڕەشانە لە هەلومەرجێکدا دێنە ئاراوە کە ئیسرائیل درێژە بە هێرشەکانی خۆی لە دژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە تایبەت لە سوریادا دەدات.

ڕۆژی پێنج شەممە ١١ى ئادار، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئەمریکى لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٩ تا ئێستا زیاتر لە ١٢ کەشتی هەڵگری نەوت و چەکی ئێرانی کە بۆ سووریا دەچوون کردووەتە ئامانج. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین