ئيسرائيل: هێرشەكانمان بۆ سەر كەرتى غەززە بەردەوام دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرەڕاى هەوڵى وڵاتانى ناوچەكە بۆ راگرتنى هێرشەكانى ئيسرائيل بۆ سەركەتى غەززە، يائير لابيد، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل رايگەياند، "ئۆپراسيۆنى سەربازى لە كەرتى غەززە بەردەوام دەبێت."

ئەمڕۆ يەكشەممە (حەوتى/ئاب/2022) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل رايگەياند، "كوشتنى خاليد مەنسووڕ، سەركردەى باڵاى بزووتنەوەى جيهادى ئيسلامى لە ئەنجامى هەوڵێكى هەواڵگرى بوو، ئەوەش دەستكەوتێکى گەورەيە، سوپاى وڵاتەكەمان بەردەوام دەبێت لە هێرشكردنە سەر پێگەكانى بزووتنەوەى جيهادى ئيسلامى و پووچەڵكردنەوەى مووشەكەكانيان."

لە بەشێكى ترى قسەكانى لابيد جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "بەشێوەيەكى ورد و بەرپرسانە مامەڵە دەكەين بۆ ئەوەى زيان بە كەسانى سيڤيل نەگات."

لە لايەكى ترەوە بێنى گانتس، وەزيرى بەرگرى ئيسرائيل رايگەياند، "سوپاى ئيسرائيل و دەزگاى ئاسايشى گشتى و هێزە ئەمنييەكان بەردەوام دەبن لە كارەكانيان دژ بە جيهادى ئيسلامى، بۆ ئەوەى ئارامى بگێڕينەوە و هەڕەشەكان نەهێڵێين." 

رۆژى هەينى سوپاى ئيسرائيل ئۆپراسيۆنێكى سەربازى بۆ سەر كەرتى غەززە دەست پێكردووە، تا ئێستا (32) هاووڵاتى فەڵەستينى كە شەشيان منداڵن كوژراون و (215) كەسيش بريندار بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین