دواى جەنگى رووسیا و ئۆکراینا، تورکیا چۆن گەنمى ناوخۆى دابین دەکات؟
نوچەنێت:
ئۆكراينا يه‌كێكه له گرينگترين وڵاتەكانى هه‌نارده‌كردنى گه‌نم، به‌و هۆيه‌ش به‌خێرايى نرخى خۆراك له هه‌موو جيهان گران بوو، به‌هۆى ئه‌م جەنگە و نه‌ناردنى دانه‌وێڵه له ئۆكراينا زۆربه‌ى وڵاتان تووشى برسيه‌تى بوونەوە، له‌م دواييەش بۆ ناردنى به‌رهه‌مى دانه‌وێڵه له ڕێگه‌ى توركياوه به‌هۆى رێكه‌وتنى نێوان رووسيا و ئۆكراينا و توركيا به چاودێرى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكى هه‌ماهه‌نگ دووباره له‌سه‌ر رەوانەكردنى ئه‌و كه‌شتيانه‌ى له به‌نده‌ره‌كانى ئۆكراينا گيريان خواردبوو رێگه درا به هه‌نارده‌كردنيان.
توركيا يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى ساڵانه زۆرترين گه‌نم به كارده‌هێنێت، به پێى ئامارێکى رێكخراوى خۆراك و كشتو‌كاڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان لەساڵى (2019)دا، هەر هاوڵاتییەکى توركى (169)کگم گه‌نم و به‌رهه‌مى گه‌نمى لە ساڵێکدا به‌كاردێناوە، هه‌روه‌ها توركيا له‌م ريزبه‌ندى پله‌ى حه‌وته‌مە له جيهان له به‌كارهێنانى گه‌نم، توركيا يه‌كێكه له ئه‌ندامانى ڕیکخراوى هاريكارى و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى.
لێره‌دا باس له به‌كارهێنانى ڕێژەى گه‌نم ده‌كه‌ين، ئايا به‌پێى ژماره‌ى دانيشتوانى جيهان كام وڵات زۆرترين گه‌نم به‌كاردێنن؟ ئايا ئاستى ساڵانه‌ى به‌رهه‌مهێنانى گەنم لە ناوخۆى توركيا چه‌نده؟ له ماوه‌ى ساڵێكدا هەر هاووڵاتییەکى تورکى چه‌ند کیلۆ گه‌نم به‌كارده‌هێنرێت؟
به پێى داتاكانى ڕێكخراوى فاو ئه‌م وڵاتانه‌ى له جيهاندا زۆرترين گه‌نم به‌كاردێنن، تونس بە پلەى یەکەم دێت، له ساڵێكدا هەر تاکێک (199)کگم گه‌نم به‌كاردێنێت، توركمانستان له پله‌ى دووه‌م دێت ساڵانه هەر تاکێک (190) كگم گه‌نم به‌كاردێنێت، جه‌زائير له پله‌ى سێيه‌م دێت كه ساڵانه (182) كگم دەهێنێت، ئازەربايجان (180) كگم و مه‌غريب (177) كگم، ئۆزبەكستان (173) كگم. توركيا لێره‌دا له پله‌ى حه‌وته‌م دێت، كه ساڵانه هەر هاووڵاتییەکى تورکى (169) کگم بە کاردەهێنێت، له‌پاش توركياش ئه‌فغانستان دێت كه (162) كگم، هەروەها ئێران (156) كگم و ميسر (146) كگم و له پاش ئه‌مانه‌ش ئيتاليا (144) كگم و جۆرجيا (139) كگم و رووسياش (138) كگم گه‌نم به‌كاردێنن. وڵاته ئه‌وروپييه‌كان به پێى داتاکەى ڕێکخراوى فاو كه‌متر گه‌نم به كاردێنن، فه‌ره‌نسا له نێوان (180) وڵات‌دا له ريزبه‌ندى (26)هەمین دێت، كه ساڵانه (120) كگم گه‌نم به‌كاردێنن، يۆنان (116) كگم به‌كاردێنن.
لێره‌دا توركيا دوو هێنده‌ى ئه‌ڵمانيا گه‌نم به كاردێنێت، به‌ريتانيا له ريزبه‌ندى (35) دێت كه ساڵانه (111) كگم به‌كاردێنن، ئه‌ڵمانيا له ريزبه‌ندى (65) دێت كه ساڵانه (88كگم) گه‌نم به‌كاردێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ريكا يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه ساڵانه به‌كه‌مى گه‌نم به كاردێنێت كه (89) كگم بەکاردەهێنێت، چين (66) كگم و ئه‌م وڵاتانه‌ى كه كه‌مترين رێژه‌ى گەنم به‌كاردێنن لائۆسه كه (1) كگم و له چاد و كه‌ميۆديا و كۆمارى ئه‌فريقياى ناوه‌راست ساڵانه (3) كگم به‌كاردێنن.
له‌لايه‌كى تر به پێى ڕاگەیێندراوێکى به‌رپرسانى ڕێکخراوى فاو، ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو ئامارانەى لەسەر بەکارهێنانى ڕێژەى گەنم خراونەتەڕوو، به‌پێى دابينكردنى ئاستى گەنمە لەلایەن وڵاتانەوە، چونكه ئه‌مه زۆر قورسه بزانرێت كه ئايا هەر تاکێک لە جیهان چەند گه‌نم به‌كارده‌هێنێت، چه‌ندى به خه‌سارده‌چێت، ناتوانرێت بە تەواوى داتاكه‌ى دەستب خرێن، بۆيه‌ش له به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش به‌پێى دابينكردنى گه‌نم داتاى ئه‌م وڵاتانه دياريده‌كرێت.
هەر به‌پێى ئه‌م راپۆرته وڵاتە هەژارەکان كه زۆر به‌كه‌مى گه‌نميان ده‌ست ده‌كه‌وێت رێژه‌ى به‌كارهێنانى گه‌نميان كه‌مه، چونكه خه‌ڵكه‌كه ناتوانن له‌به‌ر هه‌ژارى گه‌نميان ده‌ستكه‌وێت له كاتێكدا به‌پێى ئاره‌زووى خه‌ڵك و تواناى ئابوورى وڵاتان، کاریگەرى لەسەر ڕێژەى به‌كارهێنانى گه‌نم دەبێت، بۆ نموونە توركيا ساڵانە هەر هاوولاتییەک ساڵانه (177) كگم گه‌نم به‌كاردێنن.
به‌پێى داتاكانى فەرمانگەى ئامارى توركيا ساڵى (2020 تا 2021) توركيا له ماوه‌ى ساڵێكدا له به‌كارهێنانى گه‌نم ساڵانه (176.8%) كگم بووه.
توركيا چۆن گەنمى ناوخۆى دابین دەکات؟
به‌پێى داتاى فەرمانگەى ئامارى توركیا، له ساڵى (2020 تا 2021) تورکیا له ماوه‌ى ساڵێكدا له ته‌مموزى (2020)دا تا حوزه‌يرانى (2021) ئاستى خۆبه‌رێوه‌بردنى توركيا له دانه‌وێڵه له (97.4%) بووە، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا له (20/ 2019) دا ( 87.8) بووه.
ڕێژەى هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنى گه‌نم لە توركيا
بەپێى ئەو ئامارانەى خرانەڕوو، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت توركيا وڵاتێكه كه ده‌توانێت ساڵانه له سه‌دا سه‌د گه‌نمى ناوخۆى دابين بكات، بەڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م رێژه‌يه كه‌متر بوو له سه‌دا سه‌د ئه‌م وڵاته ناتوانێت به‌رهه‌مهێنانى گه‌نمى ناوخۆى دابين بكات، له هه‌مووى گرينگتر گه‌نم يه‌كێكه له به‌رهه‌مه سەرەکییەکانى توركيا له ساڵى (2020 تا 2020) دا له (102.5%) گه‌نمى خۆى دابين كردووه. به‌ڵام له ساڵى (2019) دا له (89.5%) بووه.
به‌ڵام ئه‌م ساڵ رێژه‌ى هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنى گه‌نم له توركيا گۆرانكارى به‌سه‌ر دا هاتووه، له (20/2019) دا (10) مليۆن و (800) هه‌زار تۆن گه‌نم هاورده‌كراوه و هه‌روه‌ها حەوت مليۆن و (500) هه‌زار تۆن گه‌نم هاورده‌كراوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment