هەسەدە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەڵپەسارد تورکیە

نوچەنێت:

وەك ناڕەزاییەك لەسەر ئەو بێدەنگیەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەرانبەر هێرشەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوتی دژ بە داعش هەڵپەسارد.

ئەمڕۆ هەینی (12/ئاب/2022) ماڵپەڕی (روانگەی سووری) بڵاویكردەوە بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەك بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی كە بەردەوام لە ناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا فەرماندە سەربازییەكان دەكاتە ئامانج، ماوەی شەش رۆژە (هەسەدە) ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش وەستاندوە، ئەوەش وەك ناڕەزاییەك لەسەر بێ دەنگی ئەو هێزانە بەرانبەر  هێرشەكانی توركیا، كە تا ئێستا دەیان كەسی كوشتووە. 

لە سەرەتای ئەو مانگەوە تا ئێستا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توۆكیا چەندین هێرشی كردتە سەر ئەو ناوچانە (12) كەس كوژاون، دوو منداڵ و پیاوێك و نۆ چەكداری ئەو هێزانەش كراینە ئامانج، ژمارەیەك كەسیش بریندار بوونە.

بەگوێرەی دواین ئاماری روانگەی سووری، لە سەرەتای ئەمساڵەوە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا (51) هێرشی كردۆتە سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری لە باكوور و باكووری رۆژهەڵاتی سووریا، كە پێنج هاووڵاتی سڤیل  و (43) چەكدار كوژراون، هەروەها (13) ئافرەتیش كوژراون، هەروەها (83) كەسیش بریندار بوونە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین