كۆبوونەوە نهێنييەكانى توركيا و سووريا ئاشكرا دەبێت تورکیە
عومەر رەحمون، راوێژكارى ناوەندى ئاشتەوايى لە سووريا رايگەياند، "لە كۆتايى ساڵى (2018) دەسەڵادارانى داوايان لێكردم كۆبوونەوەيەكيان لەگەڵ سووريا بۆ رێكبخەم، دواتر چەند كۆبوونەوەكيان ئەنجام دا."

ئەمڕۆ چوارشەممە (17/ئاب 2022) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە، عومەر رەحمون رايگەياند، "لە (2018) توركيا داواى كرد كۆبوونەوەيان بۆ لەگەڵ لايەنى سوورى رێكبخەم، ئەو كۆبوونەوە لە كانوونى يەكەمى ساڵى بەسەرپەرشتى رووسيا ئەنجام درا."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاشكراى كرد، "لە ساڵى (2018 تا 2019) پێنج كۆبوونەوەيان ئەنجام دا، شاندى كۆبوونەوە سەرەتاييەكان لە ئاستى خوارەوەى دەزگاى هەواڵگرى هەردوو وڵات بوو، هيچ كەسايەتيەكى سياسى بەشداريان نەكرد." 

بەگوێرەى قسەكانى رەحمون كە خۆى لەو كۆبوونەوانە بەشدار بوو، هيچ ئەنجامێكيان نەبووە، بۆيە دواى ماوەيەك كۆبوونەوەكان وەستان، پاشان عەلى مەملوكى، بەرپرسى هەواڵگرى سووريا و هاكان فيدان لە مۆسكۆ كۆبوونەوە. 

دواى بڵاوبوونەوەى هەواڵەكە لە ناوەڕاستى مانگى نيسانى ئەمساڵ ماڵپەڕى ميديا بەعس بڵاويكردەوە، ئەو هەواڵانەى باس لە كۆبوونەوەى سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى توركيا و سووريا دەكەن دوورە لە راستييەوە، هيچ بنەمايەكى نييە، بەڵكو ئەوە پڕوپاگەندەى راگەياندنى توركيا لەبەر نزيكبوونەوەيە لە هەڵبژاردنەكانە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین