ئەردۆغان و زینلینسكی و گوترێس لە نزیك سنوورەكانی پۆڵندا كۆبوونەوە
كۆبوونەوەی یەكەم لەنێوان ئەردۆغان و زیلینسكی بەرێوە چووە، كە هەر یەك لە مەلوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا و هاكان فیدان، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری و ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا بەشدار بوون، كۆبوونەكە (40) خولەكی خایاند. بەگوێرەی ماڵپەری سەرۆكی ئۆكراینا توركیا رەزامەندی لەسەر هاوكارییكردنی كیێڤ بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەی نیشانداوە.
لە كۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆك زیلینسكی ئۆكراینا داوای لە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، هاوكاریی بگەیێنێتە ئەو هاونیشتیمانیانەی گوازراینەوە بۆ رووسیا و دیلەكانیشیان لای رووسیا ئازاد بكات.
سەبارەت بە سەردانی ئەردۆغانیش زیلینسكی رایگەیاند، "سەردانی سەرۆكی توركیا بۆ شاری لەفیفی رۆژئاوای ئۆكراینا پەیامێكی بەهێزی پاڵپشتییە بۆ وڵاتەكەمان."
دەربارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەش سەرۆكی ئۆكراینا ئاماژەی بەوە كرد، "گفتوگۆكان لەسەر هەناردەی گەنم و دۆخی وێستگەی زاپۆریژیا و پرسی دزینی گەنمی ئۆكراینا و هەماهەنگی بەرگرییمان كرد."
دەزگا راگەیاندنەكانی ئۆكراینا بە بایەخەوە باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و كیێڤ كرد، كە لەو بڕوایەدان فراوانكردنی ئەو هاوئاهەنگیە لەبەرژەوەندی هەردوو وڵات دایە.
لە لایەكی ترەوە وەزیری ژێرخانی ئۆكراینا رایگەیاند، "لەگەڵ توركیا یاداشتێكی لێتێگەیشتنمان تایبەت بە ئاوەدانكردنەوە واژۆ كرد."
هەر سەبارەت بەو كۆبوونەوانە ئەردۆغان رایگەیاند، "لە كۆبوونەوەم لەگەڵ زیلینسكی و گوترێس گفتوگۆمان لەسەر دەرفەتی گۆڕینی كەشی ئەرێنی دوای رێككەوتنی ئیستەنبۆڵ بۆ ئاشتییەكی هەمیشەیی كرد، كە جیهان بەتەواوی هەست بە رەنگدانەوەی ئەرێنی رێككەوتنی ئیستەنبۆڵ دەكات، كە بووە هۆی رێگەدان بە هەناردەكردنی دانەوێڵەی ئۆكراینا بەشێوەیەكی پارێزراو لە رێگەی دەریای رەشەوە بۆ جیهان، ئێمە تاكە وڵاتین لەگەڵ یەكپارچەیی و سەروەری ئەو وڵاتەین و بەردەوامیش دەبین لە وەستانمان لەپاڵ دۆستە ئۆكراینەكانمان، بە بەرێز زیلینسكیشم گوتووە، ئێمە هاوكاریی پێویست بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئۆكراینا پێشكەش دەكەین، بۆ ئەو مەبەستەش (98) بارهەڵگر هاوكاریی مرۆیمان بۆ گەلی ئۆكراینا ناردووە، هەروەها (325) هەزار پەنابەری ئەو وڵاتەشمان وەرگرتووە."
لای خۆشەوە ئەمینداری نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، "هەرچەندە لە مانگی رابردوو (21) كەشتی بارهەڵگر بەندەرەكانی ئۆكراینا بەرەو وڵاتانی جیهان بەڕێكەوتن، بەڵام قەیرانی خۆراكی جیهانی بەبێ پەینی كیمیاوی رووسی و دانەوێڵەی ئۆكراینی چارەسەر نابێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment