توركيا و فينلەندا و سويد يەكەم كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن تورکیە
ئيبراهيم كاڵن، وتەبێژى سەرۆكايەتى توركيا رايەگياند، "توركيا و فينلەندا و سويد، لە (26) ئەم مانگە يەكەم كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ياداشتى لێتێگەيشتنى هاوبەشى نێوانيان ئەنجام دەدەن".

ئەمڕۆ شەممە (20/ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە ئيبراهيم كاڵن رايگەياند، "لە (26) ئەم مانگە لە چوارچێوەى ياداشتنامەى لێتێگەيشتن لەگەڵ فينلەندا و سويد لە توركيا كۆدەبنەوە، سادات ئۆناڵ، جێگرى وەزيرى دەرەوەى توركيا و نوێنەرى وەزارەتى ناوخۆى و بەرگرى و دەزگاى هەواڵگرى لەو كۆبوونەوە بەشدار دەبن."

لەلايەكى ترەوە بيكا هاڤيستۆ، وەزيرى دەرەوەى فينلەندا رايگەياند، "هەينى داهاتوو يەكەم كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر لێتێگەيشتنى هاوبەش لەگەڵ توركيا و سويد ئەنجام دەدرێت."

هەر سەبارەت بەم پرسە وەزارەتى دەرەوەى سويد لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كرد لە (26) ئەم مانگە لەگەڵ توركيا و فينلەندا كۆبوونەوەيەكى سێ قۆڵى ئەنجام دەدەين."

سەبارەت بە وردەكارييەكانى ئەو كۆبوونەوە تا ئێستا هيچ لايەنێك وەردەكارى تەورەكانى ئەو كۆبوونەوەى باس نەكردووە. 

دواى ئەوەى توركيا رێگرى لە وەرگرتنى سويد و فينلەندا كرد، بۆ بوون بە ئەندامى ناتۆ، لە كۆتايى مانگى حوزەيرانى ئەمساڵ هەر سێ وڵات ياداشتێكى لێتێگەيشتنيان لە مەدريدى پايتەخى ئيسپانيا لە پەراوێزى كۆبوونەوەى لووتكەى وڵاتانى ناتۆ واژۆ كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین