كچەكەى ئەليكسەندر دۆگين بە تەقينەوەى ئۆتۆمبێل گيانى لەدەستدا
ئەمڕۆ يەكشەممە (21/ئاب/2022) ماڵپەڕى (عەرەبيە) بڵاوى كردەوە ئەندريە كراسنۆڤ سەرۆكى جووڵانەوەى جەماوەرى رايگەياند، "داريا دۆگين بەهۆى تەقينەوەى ئۆتۆمبێلەكەى گيانى لەدەست لەدا."
كچەكەى دۆگين لە رێگە بووە بۆ بەشدارى لە چالاكيەكى ميللى لە دەوروبەرى پايتەختى وڵاتەكەى، يەكێك لە رێكخەرانى چالاكييەكەش رايگەياند، "ئەو ئۆتۆمبێلەى دارياى تێدابووە، بڕيار بوو دۆگين خۆى لەناو ئەو ئوتومبێلە بێت، بەڵام لە كۆتا چركە ئۆتۆمبێلەكەى خۆى گۆڕى."
دۆگين كە بە عەقڵى ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا و بە يەكێك لە تيۆرستەكانى ئايدۆلۆژياى كرملين دادەندرێت، خاوەنى چەندين كتێبى بەناو بانگە، ديارترين كتێبى (تيۆرى چوارەمى سياسەت)ە.
سەبارەت بە ئامانجى تەقينەوەكە لێكۆڵەرانى ئەو رووداوە دەڵێن، "لەو تەقينەوە دۆگين كراوەتە ئامانج، بەهۆى ئەوەى بۆچوونێك هەيە پێيوايە دۆگين پاڵنەرى پشت هێرشى رووسيا بووە بۆ سەر ئۆكرايتا."
سەبارەت بە لايەنى بەرپرس دێنس بۆچلين، سەرۆك كۆمارى دۆنيتسكى ميللى دەسەڵاتدارانى ئۆكراينا بەو تەقينەوە تۆمەتبار دەكات، بەرپرسانى باڵاى رووسيا تا ئێستا هيچ لێدوانێكيان لەسەر ئەو تەقينەوە نەداوە.
كوژارنى كچەكەى دۆگين لە تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان كاردانەوەى بەدواى خۆيدا هێنا، فەيسەڵ قاسم بێژەرى بەناوبانگى كەناڵى جەزيرە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر دەڵێت، "لە هەوڵێكى تيرۆرستيدا لەناو جەرگەى مۆسكۆ بۆ ئەليكسەندەر دۆگين، راوێژكارى باڵاى سەرۆكى رووسيا، داريا دۆگينى كچى بەركەوت."
مونا سەفوان نووسەر و دەرهێنەر نووسيويەتى، "ئێوارەى دوێنێ رووسيا رايگەياند، (20) سەربازى ئەمەريكيمان لە ئۆكراينا كوشتووە و بە مورتەزەقە ناوى بردن، لەدواى ئەو راگەياندە، عەقڵى پۆتين لە رێگەى ئۆتۆمبێلێكى بۆمب رێژكراو لە نزيك مۆسكۆ كرايە ئامانج."
داريا دۆگين لە ساڵى (1992) لەدايك بووە، بەشى فەلسەفەى لە زانكۆى مۆسكۆ تەواوكردووە، كچى ئەليكسەندەر دۆگين، فەيلەسووفى بەناوبانگى رووسيە، خاوەنى چەندين كتێبى بەناوبانگە لە بوارى سياسى.
.jpg)



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment