توركيا گەشتە دەرياييەكانى لەگەڵ ليبيا دەست پێدەكاتەوە تورکیە
مورتەزا قەرنفل، سەرۆكى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردنى قەرەنفرل رايگەياند، "دواى (25) ساڵ لە وەستانى گەشتى مانگەى دەريايى نێوان توركيا و ليبيا دەست پێدەكاتەوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (23/ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە مورەتەزا قەرەنفل رايگەياند، "دواى (25) ساڵ لە وەستانى گەشتى دەريايى نێوان ئيستەنبۆڵ و مەسراتە دەستپێدەكاتەوە، كە ماوەى (25) ساڵە وەستاوە، بەوەش جارێكى تر پەيوەندى بازرگانى لەگەڵ وڵاتانى ترى كيشوەرى ئەفريقيا بەهێز دەبێتەوە."

سەبارەت بە وەردەكارى گەشتە دەرياييەكانى نێوان هەردوو وڵات، قەرەنفل روونى كردەوە، "مانگانە چوار گەشتى دەريايى لە رێگەى حەوت كەشتييەوە ئەنجام دەدرێت، كە ژمارەى سەرنشنيانى دەگاتە (900) كەس، هەروەها (400) ئۆتۆمبێل هەڵدەگرێت، دەكاتە يەك مليۆن و (700) هەزار تۆن."

دەربارەى ئاستى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى نێوان هەردوو وڵات قەرەنفل ئاماژەى بەوە كرد، "سەرەڕاى نەبوونى سەقامگى ئەو وڵاتە، بەڵام بەهاى بازرگانى نێوان ليبيا و توركيا گەيشتۆتە سێ مليۆن و (600) هەزار دۆلار."

لەلايەكى ترەوەى كۆمەڵەى بازرگانى توركيا لە راگەيێندراوێكدا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "كردنەوەى دەرگاى بازرگانى لەگەڵ لبييا بەهۆى پێكەى جيۆستراتيژى ليبيا بايەخى تايبەتى هەيە، كە دەبێتە دەروازيەكيش بۆ ئەفريقيا، هەروەها دەبێتە دەروازەى ئەفريقياش بەڕووى جيهان."

لە (27) تشرينى دووەمى ساڵى (2019) ليبيا و توركيا رێككەوتنى دەرياييان واژۆ كرد، ئەو رێككەوتنە كاريگەرى لەسەر قووڵكردنەوەى پەيوەندييەكانى ئەو دوو وڵاتە هەبوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین