باڵيۆزى پێشووى ئيسرائيل لە ئەمەريكا گومانەكانى بەرانبەر توركيا ئاشكرا دەكات شیکاری
دانى ئەيالۆن، باڵيۆزى پێشووى ئيسرائيل لە ئەمەريكا و جێگرى وەزيرى دەرەوەى ئەو وڵاتە رايگەياند، "توركيا بەهۆى ناكۆكييەكانى لەگەڵ يۆنان و قوبڕس لە ململانێديايە، پەيوەندييەكانيشى لەگەڵ ئيدارەى ئەمەريكا ئاڵۆزە، لە لايەكى تريشەوە دۆخى ئابوورى ئەو وڵاتە داڕوخاوە، هەڵاوسان گەيشتە بەرزترين ئاست، ئەردۆغان لەم واقيعە سياسيە تێگەيشتووە، هەڵبژاردنێكى چارنووسازى لەبەردەمە هەوڵدەدات كۆتايى بەو گۆشەگيرييە بهێنێت، بۆيە هەوڵدەدات پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل بەهێز بكاتەو."

ئامانجى سەرەكى ئەردۆغان بۆ نزيكبوونەوەى لە ئيسرائيل لە پێناو هێزكردنەوەى پەيوەنديى وڵاتەكەيەتى لەگەڵ ئەمەريكا، هەروەك هيواخوازيشە بەو هەنگاوەى ژمارەى گەشتارياران بۆ توركيا زياد بكات، ئەوەش دەبێتە راكێشانى سامانێكى زۆر بۆ وڵاتەكەى، بەڵام پرسى سەرەكيتر بۆ ئەردۆغان بريتيە ئەو گازەيە كە دەبێتە جێگرەوەى گازى ڕووسيا، ئەوەش وايكردووە پێويستى بە نوێكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەمەريكا و ئيسرائيل بێت، لەدواى زيادبوونى سەرچاوەكانى وەزە و ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لە رێگەى رێككەوتنى ئيبراهيمى، نزيكبوونەوەى ئيسرائيل لەگەڵ توركياش دەبێتە بەهێزبوونى هەڵوێستى ناوچەيى و نێودەوڵەتى تەلەئەبيت، چونكە هاوپەيمانى ئيسرائيل لەگەڵ قوربس و يۆنان بۆتە كۆڵگەيەكى سەرەكى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

پەرەپێدانى پەيوەندى وڵاتەكەمان لەگەڵ توركيا لە بەرژەوەندى ئێمە دايە، گرنگترين بەرژەوەندى ئيسرائيل دەكردنى چالاكوانانى بزووتنەوەى حەماسە لەسەر خاكى توركيا، هەروەها دانان بەوەدا بنێت ئيسرائيل بەرگرى لە خۆى بكات، چونكە بابێت كردەكانى ئيسرائيل لە غەززە بەشێك بێت لە پەيوەندييەكانى لەگەڵ توركيا، ئەوەش بۆ ئەوەيە كە قەيرانى ديپلۆماسى دروست نەكات، هەروەك چۆن ئێمە رەخنە لە هەڵوێستەكانى توركيا بەرانبەر كورد ناگرين، پێويستە توركياش بەهۆى هێرشەكانمان دژ بە غەززە و كەرتى رۆژئاوا هێرش نەكاتە سەرمان."

ئيسرائيلييەكان چاوەڕان دەكەن توركيا گوتار و رەخنەكانى بەرانبەر هێرشەكانى بۆ سەر غەززە بە رێگەيەكى روون بخاتە سەر مێزى گفتوگۆ، بە شێوەيەك بێت نەبێتە دروستبوونى قەيران لە پەيوەندى ئەو دوو وڵاتە، ئەوەش واتا پەيوەندييەكانيان پەيوەستە بە فاكتەرى ستراتيژى، بەڵام ئيسرائيل مەترسى هەيە ئەردۆغان ئەو بابەتە  بۆ هەڵبژاردنەكانى ساڵى داهاتوو بەكار بهێنێت، چونكە سەرۆكى توركيا پێيوايە هەڵوێست دەربڕين بەرانبەر هێرشەكانى سەر كەرتى غەززە، بۆ هەڵبژاردنەكان هاوكارى دەبێت، بۆيە بە دڵنياييەوە ئەوە لە بەرژەوەندى خۆى بەكارى دەهێنێت.

لە هەمانكات ناوەندەكانى ئيسرائيل چەندين ئاماژە بەوە دەكەن، يائير لابيد، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل هەڵوێستى خۆى بەرانبەر ئەردۆغان گۆڕيوە، هەرچەندە پرسى پەيوەندى دوو لايەنە لە واقيعدا يارى سياسى نێوان لايەنەكانە بەگوێرەى دۆخى جيۆسياسى، سەرەڕاى ئەوەش بەرژەوەندى ئابوورى هاوبەش و زنجيرەيەك داخوازى تر ئيسرائيل دەيخاتە بەردەم توركيا، كە گرنگترينيان دەستوەرنەدانە لە پرسى قوددس، كە بۆتە زيادبوونى هەژموونى توركيا بەهۆى هاوسۆزى لەگەڵ فەڵەستينييەكان.

بەرژەوەندى نزيكبوونەوەى ئيسرائيل لە توركيا، بەرژەوەندى دوو لايەنەى تێپەڕاندووە، چونكە ئەگەر هەيە تەلئەبيب ببێتە لايەنێكى سەرەكى و نێوەندگيى ناوچەيى كە كاريگەرى لەسەر كەمكردنەوەى ئاڵۆزييەكانى ئەو ناوچە دەبێت، هەروەها كاريگەرى پەيوەندى توركيا لەگەڵ يۆنان و ميسر دەبێت، چونكە ئامانجى ئيسرائيلى ئەمنييە، بەهێزبوونى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەنقەرە كاريگەرى لەسەر ئايشتى خۆى دەبێت، چ بۆ دوورخستنەوەى ئەندامانى حەماس لە وڵاتەكەى، ياخود دانانى سنوورێك بۆ هەژموونى توركيا لە قوددس و دوورخستنەوەى دۆزى فەڵەستين لە ئەجێنداى ئەردۆغان، كە تا دەگاتە ئەو ئاستەى توركيا پێيوايە لە چوارچێوەى هاوپەيمانيەكە دژ بە ئێرانە بۆ رێگريكردن لە باڵادەستى بوونى ئەو وڵاتە بەسەر ئەو ناوچەيە و بەدەستهێنانى چەكى ئەتۆمى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین