ئەمەریكا هەڕەشە لە كۆمپانیا گەورەكانی توركیا دەكات
ئەمرۆ چوارشەممە (24/ئاب/2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا هەڕەشەی لە یەكێتی بزنسمانان و پیشەسازی سەربەخۆی توركیا كردووە، كە ئەگەر بەردەوام بن لە بازرگانی لەگەڵ رووسیا دەكەونە ژێر سزاكانمان.
والی ئەدیمۆ، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا لە مانگی رابردوو سەردانی ئەنقەرەی كردوو نیگەرانییەكانی واشنتنی گەیاندە توركیا كە دەوڵمەندەكانی رووسیا و كۆمپانیا گەورەكان دەیانەوێت لە رێگەی توركیا خۆیان لە سزاكانی ئەمەریكا بپارێزن، ئەو بەرپرسە ئەمەریكیە پەیامێكی بۆ یەكێتی بزنسمان و ژووری بازرگانی ئەمەریكا لە توركیا ناردووە، كە تێیدا هۆشداری داوەتە كۆمپانیا و بانكەكانی توركیا كە ئەگەری هەیە رووبەڕووی سزاكانمان ببنەوە.
لە بەشێكی تری ئەو پەیامە هاتووە هەندێك كەس و لایەن هاوكاری مادی ئەو كەسانە دەدەن كە ئەمەریكا سزای داون، بەوەش خۆیان دەخەنە بەر مەترسییەكانی سزاكانی ئەمەریكا دەبنەوە، نابێت بانكە توركیەكان پەیوەندی لەگەڵ بانكە رووسیەكان بكەن كە سزایان بەسەر سەپێندراوە، لە هەمانكاتیش پارێزگاری لە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ بانكە گەورەكانی جیهان بكەن بۆ ئەوەی دەستیان بە دۆلاری ئەمەریكی و دراوە سەرەكییەكانی تربگات.
دوێنێ سێشەممە یەكێتیەكە رایگەیاند، "نامەكەیان داوەتە وەزارەتی دەرەوە و ناوخۆی وڵاتەكەیان." بەڵام بەرپرسانی توركیا وەڵامی نامەكەی ئەدیمۆیان نەداوەتەوە.
واشنتن نیگەرانە لەوەی حكومەت و كۆمپانیاكانی رووسیا توركیا بۆ خۆدەربازركردن لە كۆت و بەندە بازرگانی و دارایییە رۆژئاواییە سەپێندراوەكان بەكار دەهێنن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا و ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی توركیا لە كۆبۆونەی سەرەتای ئەم مانگە لە سۆچی جەختیان لەسەر بەهێزكردنی هاوئاهەنگی ئابووری كردەوە.
بەگوێرەی داتا فەرمییەكان بەهای هەناردەی توركیا بۆ رووسیا لە مانگی ئایار و تەمووز بە رێژەی لە (50%) بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو زیادی كردووە.
هەروەك هاوردەی نەوتی توركیا لە رووسیاوە زیادی كردووە، هەردوولا رێككەوتن مامەڵە بە رۆبڵی رووسی بكەن بۆ ئەوو گازەی كۆمپانیای گازپڕۆمی سەر بە كرملین بۆ توركیا رەوانەی دەكات.
لەدوای هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكۆراینا توركیا هەوڵی داوە پەیوەندی لەگەڵ مۆسكۆ و كیێڤ بەهێز بێت و بێلایەنانە مامەڵە بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment