توركيا هەڕەشەكانى ئەمەريكا بەرانبەر كۆمپانياكانى پشتگوێ دەخات تورکیە
نورەدين نەباتى، وەزيرى دارايى توركيا رايگەياند، "پێويست ناكات كۆمپانيا بازرگانييەكانى وڵاتەكەمان ترسيان لە هۆشدارييەكانى ئەمەريكا هەبێت."

ئەمڕۆ شەممە (27/ئاب/2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە نورەدين نەباتى، وەزيرى دارايى توركيا رايگەياند، "پێويست ناكات پەيامەكەى وەزارەتى گەنجينەى ئەمەريكا ببێتە مايەى نيگەرانى كۆمپانياكانمان، بەڵكو پێويستە كۆمپانياكان هەست بكەن كە حكومەتى وڵاتەكەيان پاڵپشتيانە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى وەزيرى دارايى توركيا رايگەياند، "نابێت كۆمپانياكانى ئێمە كە لەگەڵ رووسيا ماڵەى بازرگانى دەكەن لەدواى هەڕەشەكانى واشنتن ترسيان هەبێت، چونكە ئێمە لە بوارى ئابوورى و بازرگانى لەگەڵ دراوسێكانمان لە چەند بوارێك پەرە بە پەيوەندييەكانمان دەدەين، بەتايبەتى كەرتى گەشت و گوزار."

ئەو قسانەى نەباتى لەدواى پەيامێكى ياريدەرى وەزيرى گەنجينەى ئەمەريكايە، كە هۆشدارى دايە كۆمپانيا و دەزگا توركييەكانى لەگەڵ رووسيا مامەڵە دەكەن، كە ئەگەرى ئەوە هەيە ئەو كۆمپانيا بكەونە ژێر سزاكانى ئەمەريكا. 

لەدواى سەردانى سەرۆكى توركيا بۆ رووسيا، هەردوو وڵات بڕياريان داوە، پەرە بە پەيوەندى بازرگانى نێوانيان بدەن، ئەو هەنگاوەى توركياش نيگەرانى ئيدارەى ئەمەريكاى لێككەوتۆتەوە، بە پشتگوێخستنى سزا سەپێنداراوەكانى سەر رووسياى دەزانێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین