وەزیرى دەرەوەى فینلەندا: لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتین تورکیە
پیكا هاڤیستۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فينلەندا ڕایگەیاند، "لە دواى ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکەى نێوان تورکیا و فینلەندا و سوید، لە یەکەم کۆبوونەوەى هاوبەشدا، هەر سێ لایەن گەیشتوونەتە کۆندەنگییەكی گرنگ."

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ (27/ئاب/2022) ماڵپه‌ڕى (سى ئێن ئێن) تورك بڵاويكرده‌وه‌، توركيا و سويد و فينلەند دواى واژۆکردنى ڕێککەوتننامەى سێ قۆڵى لە لوتكه‌ى ناتۆ له ‌مه‌دريد له‌ (28)ى حوزه‌يرانى ئه‌م ساڵ‌، تورکیا و فینلەندا يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان بۆ دانانى ميكانيزمى هاوبه‌ش ئەنجامدا، ئەو كۆبوونەوە بۆ جێبەجێکردنى ناوەڕۆکى یاداشتانامەی لێكتێگەیشتنی نێوانیانە، کە تێیدا کۆبوونەوەکە له‌ شارى هێلسنكى پايته‌ختى فينلەندا به‌رێوه‌چوو.

دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌، جه‌كا سالۆڤارا، وه‌زيرى هه‌ميشه‌يى ده‌وڵه‌تى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فينلەندا له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، " توركيا و فينلاند گه‌يشتونه‌ته‌ كۆده‌نگييه‌كى قوڵ " 

هەر سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە، يێنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێرى گشتى ناتۆ رايگه‌ياند، "ناتۆ به‌گه‌رمى پێشوازى له‌م كۆبونه‌وه‌يه‌ ده‌كات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین