وڵاتانی ئەفریقیا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی دەكڕن شیکاری
لە چەند ساڵی رابردوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی رۆڵی بەرچاوی لە شەڕەكانی ئازەربیجان و لیبیا و سووریا و بەمدواییەش لە ئۆكراینا هەبوو، ئەوە وایكرد وڵاتانی كیشوەری ئەفریقیا پێشبڕكێیانە بۆ كڕینی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جۆری بەیرەكداری توركی

پۆڵ میلی، چاودێری سیاسی بەریتانی رایگەیاند، "چەكی توركی لە ئازەربیجان رۆڵی كاریگەری هەبوو، ئەوەش وایكرد وڵاتانی ئەفریقیا هەوڵی كڕینی بدەن."

لە چەند هەفتەی رابردوو، تۆگۆی رۆژئاوای ئەفریقیا، یەكەم كاروانی فڕۆكەی شەڕكەری توركیای لە رێگەی لە بۆركینا فۆساوە بۆ وڵاتەكەیگواستەوە.

لە مانگی ئایاری رابردوو نەیجەر چەند فڕۆكەیەكی بە نرخێكی گونجاو كڕی، بۆ ئەوەی لە هێرشە سەربازییەكانی دژ بە گرووپە یاخیبووەكانی لە كەناراوەكانی باشووری بیابانی گەورە و دەریایەی چاد بەكار بهێنێت، هەروەها هەریەك لە ئیسیوبیا و مەغریب و تونس و ئەنگۆلا ئامادەیی خۆیان بۆ كڕێنی نیشانداوە.

 یەكەم حكومەتی كیشەوەری ئەفریقیا كە لە نەتەوە یەكگرتووەكانیش دانی پێداندرابوو، لیبیا فڕۆكەی توركی كڕی، لە ساڵی (2019) یارمەتیدەرێكی باش بوو، بۆ رێگری لە هێرشەكانی خەلیفە حەفتەر.

سەبارەت بە كڕیارەكانی تری ئەفریقبا بەتایبەت وڵاتە هەژارەكان بوونی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا دەرفەتێكی زێڕینە، بۆ بەهێزكردنی ئاسمانی وڵاتەكان بەبێ تێچوونێكی زۆر و چەندین ساڵ مەشقی تیمێكی تایبەت بۆ پەرەپێدانی تواناكان لەسەر فڕۆكەی كلاسیكی.

نەیجەر و تۆگۆ رووبەڕووی ئاڵنگەری ئاڵۆز بووینەوە، بۆ تێكشاندنی گرووپە چەكدارەكان لە ناوچەكانیان پێویستیان بەو جۆرە فڕۆكەیە بۆ تێكشاندنی گرووپە یاخیبووەكان لە ناوچە دوور دەستەكان شوێنی خۆحەشاردانیان هەیە، زۆر بەخێرایی لەو ناوچانە دەسوورێنەوە و هێرشی لە ناكاو دەكەنە سەر خاڵەكانی پشكنین و رێڕەوە سنوورییەكان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین