ئيسرائيل پێشوازى لە كشاندنەوەى سيستەمى بەرگرى (ئێس 300)ى رووسى لە سووريا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان
لە كاتێكدا ئيسرائيل بە پاساوى لێدان لە ئامانجەكانى ئێران لەناو خاكى سووريا بەردەوامە، مانگە دەستكردەكانى ئيسرائيل ئاشكرايان كردووە رووسيا سيستەمى بەرگرى جۆرى (ئێس 300) لە رووسيا كشاندۆتەوە، كە پێشتر رێگريەكى گەورە بوو لەبەردەم جێبەجێكردنى هێرشە ئاسمانييەكانى تەلئەبيب لە قووڵايى خاكى سووريا، ئەو هەنگاوەى رووسيا بۆتە مايەى خۆشحاڵى حكومەتى ئيسرائيل.

نير دڤۆرى، پەيامنێرى سەربازى (كەناڵ12) پێيوايە، "هەرچەندە ئەو هەنگاوەى رووسيا لە ناكاوە، ئەوەش بەهۆى پێويستى بەو سيستەمى و بەهێزكردنى سوپاى وڵاتەكەى لە جەنگى ئۆكراينايە، ئەو  سيستەمە چەندين ساڵ لە نزيك شارى مەسيافى رۆژئاواى ئەو وڵاتە بوو، پاشان سوپاى رووسيا گواستييەوە بەندەرى تەڕتوس، لەوێوە لە رێگەى كەشتى (سپارتا 2) ى رووسى بۆ وڵاتەكەى گواستييەوە."

بەگوێرەى راپۆرتە ئيسرائيليەكان كشاندنەوەى ئەو سيستەمەى رووسيا بە ئامانجى بەهێزكردنى كۆمەڵێك سيستەمى بەرگرى ئاسمانى ئەو وڵاتەيە لە ئۆكراينا، كە بەهۆى جەنگى نێوانيان زيانى زۆر بەر سيستەمە رووسييەكان بەركەوتووە.

بەگوێرەى قسەكانى ئەو پەيامنێرە سەربازيەى ئيسرائيل ئەو هەنگاوەى سوپاى رووسيا ئاماژەيە بۆ ئەوەى پێداويستى سەربازى ئەو وڵاتە كەمى كردووە، بۆيە پێويست دەكات سيستەمى بەرگرى لە ناوچەيەكى ستراتيژى بۆ وڵاتەكەى بگوازێتەوە، كە تا ئەمڕۆ رووسيا ئەو سيستەمەى بۆ پارێزگارى لە تواناكانى بۆ وەڵامدانەوەى نەيارەكان لە سووريا دانابوو. 

ئەو هەنگاوەى رووسيا هەنگاوێكى تايبەتە بوارى سەربازى لە ناو خاكى سووريا، ئەوەش دەبێتە هاندەر سوپاى ئيسرائيل گورزەكانى زياتر بكات، لەبرى ئەوەى هەموو (10) ساڵ كجارێك بچێتە ناو جەنگێكى بەردەوام، هەوڵدەدات سوود لە جەنگەكانى ئەو ناوچانە وەربگرێت بۆ لێدان لە نەيارەكانى، بەم جۆرە لە ساڵێك (10) جەنگ دەكات.

 لە كۆتايي مانگى كانوونى دووەمى (2013) جەنگى سووريا لە نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزيسيۆنان پێى نايە ساڵى سێيەم، ئەوەش بۆ ئيسرائيل دەرفەتێكى گرنگ بوو، بۆ ئەوەى سوود لەو جەنگە وەربگرێت و گورزى خۆى لە نەيارەكانى بدات.
ئەگەر ئيسرائيل لە زانيارييەكانى كشانەوەى سيستەمى بەرگرى رووسى دڵنيا بێتەوە، ئەوە رەنگدانەوەى ئەرێنى لە سەر جێبەجێكردنى كارەكانى دوو فڕۆكەى شەڕكەرى ئيسرائيلى دەبێت، كە رێگەيان بە ئاڕاستەى باكوورى سووريايە، كە لەم دواييە بەهۆى هەبوونى سيستەمى بەرگرى رووسى كە سوپاى سووريا بەكارى دەهێنا رێگەيان نەبووە بگەنە هەموو ناوچەكانى خاكى سووريا، ئەوە جگەلەوەى ئاسمانى ئەو وڵاتە بەتەواوى بۆ ئيسرائيل دەكرێتەوە بەبێ ئەوەى هيچ ترسى لە هيچ بەربەستێكى رووسى  هەبێت.

ئەو بەرەوپێشچوونەى رووسيا پێچەوانەى هەموو پێشبينيەكانى ناوەندە سەربازييەكانى ئيسرائييلە لەگەڵ دەستپێكردنى جەنگى رووسيا دژ بە ئۆكراينا زۆر رەشبينانە دەيانڕوانى، بەهۆى لايەنگرى ئيسرائيل بۆ وڵاتانى رۆژئاوا مەترسى هەبوو كاريگەرى لەسەر ستراتيژيەتى سەربازى تەلئەبيب لە سووريا هەبێت.

هەرچەندە ئيسرائيل بە فەرمى سەركۆنەى رووسياى نەكرد، ئەوەش لەترسى دروستكردنى بەربەست بوو لەبەردەم هێرشە سەربازيى و ئاسمانييەكانى لە سووريا، بەڵام درێژەكێشانى جەنگى ئۆكراينا بەس بوو بۆ ئەوەى ئيسرائيل ترسى هەبوو ئيسرائيل رێگرى لە هێرشەكانى ناوخاكى سوورياى بكات، ئەوەش سەرچاوەيەكى راستەقينەى دڵەڕاوكێى ئيسرائيل بوو، بۆيە تەلئەبيب ئەو هەنگاوەى رووسيا بە كەم سەير ناكات، ئەوە وايكرد ئەو هەواڵە نوێيە نيگەرانييەكانى ئيسرائيلى بە پێشوازيەكى گەورە گۆڕێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین