سعوودیه پێویستی به توركیایه
ئیبراهيم قراغول
له بابه‌تی پێشوو باسم له سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان كرد بۆ عێراق و دیداری له‌گه‌ڵ سیستانی و ئاماژه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه، پرسیارێكم خسته‌ڕوو، ئه‌وه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بوو" ئایه به‌ره‌یه‌كی نوێ له رۆژهه‌ڵات دژی توركیا به هاوكاری له‌گه‌ڵ ئێران دروست ده‌بێت؟" له میانه‌ی قۆستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ته‌هران به‌تایبه‌ت دوای جه‌نگی قه‌ڕه‌باغ.
ئه‌وه‌ی له پرسیاره‌كه خستمه‌ڕوو به پله‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌ست بوو به بڕیاری ئیداره‌ی نوێی ئه‌مەریكا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران و بڕینی هاوكارییه‌كانی سعوودیه له جه‌نگی یه‌مه‌ن، ئەمەیش زیادبوونی هێرشی موشه‌كه بالستیه‌كان و فرۆكەى بێفرۆكه‌وانی حوسیه‌كانی له‌سه‌ر خاكی سعوودیه لێكه‌وته‌وه، دوای ئه‌وه قۆناغێك له قۆناغه ئاڵۆزه‌كان به "به‌ره‌ی عه‌ره‌بی" دژه توركیا ده‌ستی پێكرد، ئه‌ویش ئاماژه‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی توركیا ــ میسڕ و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و هه‌ڵوێسته لاوازەى سعوودیە ئیماڕات دژ به توركیا بوو.
قۆناغی" گه‌مارۆ به هاوكاری وڵاتان" دوای "ئابلوقه‌دان به‌تیرۆر"
ئێمه دڵنیایی ته‌واومان هه‌یه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا له دوور مه‌ودا و به شێوه‌ی روون و ڕاشكاو نوێنه‌رایه‌تی پلانێكی مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن، كه ئه‌ویش" ئابلوقه‌ی توركیایه" له باكوری سووریا و عێراق له رێگه‌ی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به هاوكاری سعوودیه و ئیمارات و میسڕ و ئیسرائیل و فه‌ڕه‌نسا و یۆنان.
ئێمه له‌ناو رووداوه‌كان ژیایین و ده‌ژیین، بۆیه چه‌ندین ساڵه ده‌چینه ناو خه‌باتێكی بێ‌وچان بۆ تێكشكاندنی ئه‌و گه‌مارۆیه، هه‌روه‌ك بینیمان ئه‌وان له"ئابلوقه‌ی توركیا به تیرۆر" گواستیانه‌وه بۆ " ئابلوقه‌ی توركیا به هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتان" ئێمه ئه‌و ئابلوقه‌یه‌مان له باكوری عێراق و سووریا تێك‌شكاند، لێره‌وه ده‌چینه‌وه ناو خه‌باتێكی نوێ له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریایی ئیجه، ئه‌مرۆ رووبه‌ڕووی گه‌شه‌سه‌ندێكی نوێ ده‌بینه‌وه، کە خۆی لە گه‌مارۆدانمان ده‌بینه‌وه له ده‌روازه‌ی رۆژهه‌ڵات.
رۆژئاوا بره‌و به"ترس له توركیا" ده‌دات له نێوان عه‌ره‌ب و ئێران
توركیا خاوه‌ن هێز و دینامیكیه‌كی باڵا و ئامانجی روونه، دوای ئه‌وه‌ی نه‌خشه رێگه‌ی خۆی دیاریكرد، بووه به هێزێك له‌و هێزانه‌ی له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك به‌ره‌و پێش چووه، له‌به‌ر ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه تووشی لێكه‌وته ده‌بێت، ئه‌مرۆ هاوپه‌یمان و دوژمنه‌كانی له‌و حه‌قیقه‌ته جێگه‌ی خۆیانده‌گرن.
رۆژئاوا هه‌وڵى دروستكردنی هاوكێشه‌یەکی به‌هێز و ئاراسته‌ی تازه‌یی هه‌رێمی بۆ بره‌ودان به بیرۆكه‌ی "ترس له توركیا" دەدات، له نێوان وڵاتانی كه‌نداو وه‌ك سعوودیه و ئیمارات و به‌هه‌مان شێوه ئێرانیش.
گه‌رمارۆی یه‌كه‌م له عێراق، پاشان سووریا
ئه‌وان له دا‌هاتوو ته‌نانه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر ویلایه‌تی هاتا توركیش داده‌گرن. تا ئه‌و چركه ساته بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه چیانكردووه؟
سه‌ره‌تا هاوكاری رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانیان له باكووری عێراق كرد، پاشان هانیان دان له‌دژی توركیا بجه‌نگن، ویستیان هه‌موو ده‌رگا كراوه‌كان له سه‌ر خاكی عێراق داخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ردی بناغه‌ی پشتێنه‌ی تیرۆر دانێنن.
دوای ئه‌وه له میانه‌ی جه‌نگ، پشتێنه‌ی تیرۆریان به درێژایی سنووری توركیا دروستكرد، تا بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا گرێبه‌ستی هاوكاری ره‌سمی له نێوان ده‌وڵه‌ت ــ كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ــ رێكخراوێكی تیرۆرستی كه په‌كه‌كه ـــ په‌یه‌ده بوو، مۆرکرا.
ئه‌وان پیلان داده‌نێنن بۆ ته‌واوكردنی گه‌مارۆدانی درێژبوویه‌وه له سنووری ئێران بۆ ده‌ریایی ناوه‌ڕاست دوای ته‌واوكردنی گه‌مارۆدان له لایه‌نی سووریا، به‌وان به‌سروشتی حاڵ ویلایه‌تی هاتای توركی ده‌خەنه چوارچێوه‌ی ئه‌و پشتێنه‌یه، بۆیه ئێمه قه‌یرانێكی تر ده‌بینین كه له هاتای رووده‌دات، ئه‌گه‌ر توركیا ده‌ست نه‌خاته ناو ئه‌و پشتێنه‌یه و له باری نه‌بات.
بۆچی عه‌ره‌ب خرانه ناو ئابلوقه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست؟
دوای ئه‌وه ئابلوقه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یۆنان و فه‌ڕه‌نسا و ئیسرائیل و هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی چوونه پاڵ ئه‌و به‌ره‌یه، ئێمه له به‌رامبه‌ر پیلانێكی جیۆسیاسی بووین، کە لە چوارچێوەى سه‌رچاوه‌ی غازی سروشتی جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌و قۆناغه تایبه‌ته به ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌و پیلانه.
به‌ره‌ی عه‌ره‌بی كه ئیمارات و سعوودیه و میسڕ سه‌ركردایه‌تیان ده‌كرد ئه‌وان ئاگاداری بیرۆكه‌ی"ئابلوقه‌ی توركیا له‌لایه‌ن رۆژئاوا بوون له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی كاردانه‌وه‌ی توندی ناوچه‌یی، ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه ناوه‌ندی پیلانه‌كه‌یان"گه‌مارۆدان بوو له ناوه‌ڕاست".
ئه‌وان ئه‌و به‌ره عه‌ره‌بییه‌ی دژی توركیایان له لیبیا و باكوور و ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقیا بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی توركی له وشكانی و ئاویى له باشوور دروستکرد، هەروەها چه‌ند وڵاتێكی ئیسلامیان خستۆته پاڵ ئه‌و هاوپه‌یمانییەتە بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س وا گومان نه‌بات ئه‌وه‌ی رووده‌دات ململانێی شارستانییه دژی ئیسلام.
فراوانی خانه" نه‌خشه‌ی گه‌مارۆدانی توركیا" بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریای ئیجه و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بخه‌نه پاڵی.
كۆپییه‌كی هاوشێوه له‌و پیلانه له ناوخۆی توركیا جێبه‌جێكرا، كوتله‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن دروستكرا، ئەمەیش پێویستی به ناسنامه‌یه‌ك هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی مۆركی"به‌ره‌ی ناوخۆیی" لێ بده‌ن.
له پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستیان به فراوانكردنی بازنه‌ى گەمارۆکانى رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستكرد و ده‌ریای ئیجه و كه‌ناراوه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپای بۆ زیادكرا "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وجاره لایه‌نی ده‌ریای ئیجه بۆ بولگاریا و رۆمانیا درێژ بێته‌وه، ده‌ست بكه‌ن به جوڵه سه‌ربازییه‌كان به ئامانجی داخستنی ده‌رگاكانی رۆژئاوا.
بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان ببینین و په‌ی به هه‌موو روونییه ڕاسته‌قینه‌كان ببه‌ین، كه له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی له یۆنان و ده‌ریای ئیجه بینیاتنراوه، ئه‌وه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی وه‌ستاندنی توركیا و له قاڵبدانی تواناكانی.
زیانی سعوودیه له جه‌نگى یه‌مه‌ن و سه‌ره‌تای داڕوخان:
ناچاركردنی عەرەب لەلایەن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئیسرائیل بۆ ئه‌و كوتله‌بازییه نوێیه، به ترساندنیان به ئێران و توركیا، هه‌روه‌ك ئێرانیش ناچاری ترس ده‌كه‌ن له توركیا، ئه‌وه ئه‌و ترساندنەیه كه رۆژئاوا بۆ جێبه‌جێكردنی پیلانه‌كانی ده‌یقۆزێته‌وه، بۆ جێبه‌جێكردنی پیلانێكی مه‌ترسیدارتر، كه قووڵكردنه‌وه‌ی دابه‌شبوونی ناوچه‌یی قوڵتر و داڕنینی ئاگری ململانێیه‌كانه له نێوان ده‌وڵه‌تانی ئه‌و ناوچه‌یه، وه‌ك رێگه خۆشكردنێک بۆ وێرانكردنیان.
سعوودیه سه‌ركردایه‌تی"به‌ره‌ی عه‌ره‌بی" وه‌رگرت، به‌هۆی هه‌ستكردن به ترس له‌به‌رامبه‌ر توركیا، پێی وابوو ئه‌ەمریكا و ئێسرائیل پارێزگاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به ته‌نیا له یه‌مه‌ن به‌جێیان هێشتووه، بۆیه له‌وانه‌یه جه‌نگ له یه‌مه‌ن ببێته هۆكاری وێرانكردنی سعوودییه.
شار و و سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كانی به‌و دواییه ڕووبه‌ڕووی هێرشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی موشه‌كی بالستی و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بوویه‌وه، له‌وانه‌ی تێبینی گرنگی كاتی هێرشه‌كانتان كردبێت، ئه‌و مه‌ترسیه‌ی رووی له سعوودییه كردووه گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌رێكی تری گه‌وره ئەوەیە، تا سعوودیه له‌و جه‌نگه دەردەچێت رووبەڕووى زیانێکى گەورە و برینێکى قووڵ دەبێت، كه ساڕێژبوونی هەروا ئاسان نابێت.
داڕوخانی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی
توركیا ده‌كرێت چی بكات؟
توركیا سه‌باره‌ت به سعوودییه و به‌ره‌ی عه‌ره‌بی هه‌ڕه‌شه نییه، له‌وانه‌یه له رووكه‌شدا ئێران سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه پیلانی ئه‌مەریكی ــــ ئیسرائیله بۆ دووباره داڕ‌شتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه.
ریاز تووشی گۆشه‌گیری بووه به‌هۆی ترسه‌كانی له توركیا، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ده‌یبینین به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م گه‌رده‌لولی گه‌وره ببین كه ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه و ئامانجی سعوودییه.
وا گومان ده‌به‌م به‌ره‌ی عه‌ره‌بی داڕوخاوه، به‌رده‌وامی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له به ئامانجگرتنی توركیا زیاتر گۆشه‌گیریان ده‌كات و ده‌بنه ئامانجی هێرشه‌كان، له‌وانه‌یه ریاز به‌شێوه‌یه‌ك په‌ی به گرنگی پاڵپشتی توركی برد بێت، كاتێك زانی كه هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه سه‌رچاوه‌كه‌ی رۆژئاوایه.
ئه‌مرۆ توركیا به تاكه ده‌وڵه‌ت داده‌نرێت توانای هه‌بێت سعوودییه له‌و زۆنگاوه رزگاربكات.
به هه‌مان شێوه شكستێكی هاوشێوه ده‌بینین له هه‌وڵه‌كانی دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی نوێ به هاوكاری له‌گه‌ڵ ئێران، یا به‌ره‌یه‌كی مه‌زهه‌بی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی گردبوونه‌وه‌ی شیعه، بۆیه هیوادارین ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی وانه‌یه‌ك له ماندوبوونه‌كانیانی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی فێری بن، نه‌چنه ناو ئه‌و سه‌ركێشیه نوێیه، دوای ئه‌وه‌ی كه بینیان ئه‌وه‌ی رووده‌دات به‌شێكه لە پیلانێكی مه‌ترسیداری ناوچه‌یی.
شكستی هه‌موو هاوپه‌یمانیه‌كانی دژ به توركیا.
توركیا له هه‌موو ئه‌و ئابلوقانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ئیجه خراوه‌ته سه‌ری سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، هه‌روه‌ك له باكووری عێراق و سووریا و قه‌وقاز سه‌ركه‌وتوو بوو.
بۆیه پشتێنه‌ی تیرۆر له باكوری عێراق و سووریا وێرانكرا" هه‌روه‌ها پیلانی دروستكردنی به‌ره‌ی رۆژئاوا له قه‌وقاز دوای دوورخستنه‌وه‌ی توركیا و رووسیا شكستی هێنا، به هه‌مان شێوه به‌ره‌ی عه‌ره‌بی كه بۆ هه‌وڵه‌كانی توركیا پێکهات ئه‌ویش به ته‌واوی شكستی هێنا.
ئێمه دیمه‌نی ئەو زیانانە ده‌بینین كه تووشی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و رێكخراوانه بوویه‌وه، كه سووربوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پیلانی گه‌وره، ئامانجیش "راگرتنی توركیا" بوو، هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاندەر‌بوون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و گه‌مارۆدانه، خۆیان زەرەرمەند ده‌بن، به‌ده‌ر له‌وه‌ی دەکرێ ئەمە قه‌ڵغانێك بوو بێت له پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت، یاخود رێكخراوێكی تیرۆرستی.
ئێستا هه‌موومان زیانه‌كانی یۆنان ده‌بینین.
سەرچاوە: یەنى شەفەق
:
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment