سەڵاحەدين دەميرتاش: مەهەپە ئەردۆغان و دادگا بۆخۆى بەكاردەهێنێت تورکیە
سەلاحەدين دەميرتاش، هاوسەرۆكى پێشووى پارتى ديموكراتى گەلان (هەدەپە) لە كاتى دادگاييكردنى لەسەر دۆسيەى كۆبانێ رايگەياند، "پارتى نەتەوە پەرست (مەهەپە) رەجەب تەيب ئەدۆغان و دادگا بۆ جێبەجێكردنى ئەجێنداى خۆى بەكار دەهێنێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە (31/ئاب/2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە سەلاحەدين دەميرتاش  و فيگان يوكسەكداغ هاوسەركانى پێشووى هەدەپە  لەگەڵ (108) تۆمەتبارى تر بانگێشتى دادگاكراكران، لە ميانەى ئەو دانيشتنە دەميرتاش گوتى، "هيچ بەڵگەيەك لەناو دۆسيەكەم نييە، ئێمە دەزانين مەهەپە هەڕەشەى لە داواكارى گشتى كردووە، باخچەلى هاوبەشێكى سەرەكيە لە بەرێوبردنى ئەو وڵاتە ئەردۆغان تەنيا سەرۆكى رووكەشە، هەر ئەويش بوو داواكردنەوەى دۆسيەى كۆبانێ و هەڵوەشاندنەوەى هەدەپەى كرد."

لە بەشێكى ترى قسەكانى دەميرتاش ئاماژەى بەوە كرد، "ئەو پارتەى باخچەلى سەرۆكايەتى دەكات پارتێكى رەگەزپەرستى نەتەوەيى توركييە، لە ريشەهڵكێشانى هەموو كەمايەتييە نەتەوەييەكان ناشارێتەوە بە تايبەت كورد و ئەرمەن، رەتيشى دەكاتەوە مافە كولتوورييەكانيان پێبدات."

بەگوێرەى قسەكانى هاوسەرۆكى پێشووى هەدەپە سەرۆكى جەهەپە هەوڵەكانى بۆ دروستكردنى هاوپەيمانى لەگەڵ پارتى دادوگەشەپێدان بە سەرۆكايەتى ئەردۆغان بۆ ئەوەيە بۆچوونەكانى خۆى بسەپێنێت، بۆ ئەوەش پێويستى بە سەرۆكى ئاكپارتييە، تاوەكان پارتەكەى لە هەڵبژاردنەكان سەركەوێت.

لە (2014) داواى خۆپيشاندانى كرد بۆ پاڵپشتى كۆبانێ، دواتر ئەردۆغان دەميرتاشى بەوە هاندان بۆ توندوتيژى تۆمەتبار، كە بۆتۆتە هۆكارى كوژرانى دەيان خۆپيشاندەر، داواكارى گشتى دۆسيەكى بە ناوى رووداوەكانى كۆبانێ بۆ كردەوە. 

لە مانگى نيسانى ساڵى رابردووش دەوڵەت باخچەلى داواى كرد پارتى گەلانى ديموكرات هەدەپە هەڵوەشێندرێتەوە، كە تا ئێستا دۆسيەكەى لە دادگايە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین