رووسیا لە دەقی رێككەوتنی ئەمەریكا و ئێران رازییە ئێران
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "رووسیا بە تەواوی لە دەقی كۆتایی رێككەوتنی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی پلانی كاری هاوبەش بۆ پڕۆگرامی ئەتۆمی رازییە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (31/ئاب/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە سێرگی لاڤرۆڤ لە میانەی گفتوگۆیەكی لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدولیهان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ماوەیەكی زۆرە هەموومان كاردەكەین، ئێمە بە تەواوی لە دەقی رێككەوتنەكە رازین."

لەلایەكی ترەوە جۆزیب بۆریل، سەرۆكی دیپلۆماسیەتی ئەوروپا رایگەیاند، "پێویستە رێككەوتن لەسەر خاڵە نوێكانی ئەو رێككەوتنە تازەیە بكرێت."

كۆبوونەوەكانی ڤیێنا لە ساڵی رابردووە بۆ نوێكردنەوەی پلانی هاوبەش و لادانی سزاكانی سەر ئێران لە واشنتن دەستی پێكردەوە، لەسەرەتای ئەو مانگەوە گەڕێكی تری گفتوگۆكان دەستی پێكردەوە. 

هەر سەربارەت بە رێككەوتنە میخائیل ئۆلیانۆڤ، نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە ڤیێنا رایگەیاند، "دەقی ئەم رێككەوتنە دەقێكی خراپ نییە، بەڵام پێویستی بە رەزامەندی هەموو وڵاتانی بەشدار لە دانوستاندنەكان هەیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین