ناتۆ لە پيرۆزبايى رۆژى سوپاى توركيا پاشگەز دەبێتەوە تورکیە
هەر يەك لە فەرماندەى هێزە وشكانييەكانى ناتۆ و يەنس ستۆڵبێرگ، ئەميندارى ناتۆ بەبۆنەى رۆژى سەركەوتنى توركيا بيرۆزباييان لە توركيا كرد، ئەوەش ناڕەزايى يۆنانى لێكەوتەوە دواتر پيرۆزباييەكانيان سڕييەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (يەكى/ئەيلوول/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە بەگوێرەى راگەيێندراوێكى وەزارەتى دەرەوەى يۆنان نوێنەرى هەميشەيى ئەو وڵاتە لە ناتۆ بەهۆى پيرۆزباييكردن لە رۆژى سەركەوتنى سوپاى توركيا، ناڕەزايى توندى بەرانبەر ئەميندارى هاوپەيمانى ناتۆ دەربڕيووە، جەختيشى لەسەر ئەوە كردەوە، “ئەم جۆرە پيرۆزباييكردنە بەبۆنەى ئەم رۆژە نەك هەر تەنيا گونجاو نييە، بەڵكو مايەى قبووڵكردنيش نييە.”

لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكەى وەزارەتى دەرەوەى يۆنان هاتووە، "بە هەمان شێوە ناڕەزايى دەدەين بارەگاى گشتى ناتۆش، كە بارەگاى هێزە وشكانييەكانيش لەو شوێنەيە."

بارەگاى هێزە وشەكانييەكانى ناتۆ كە لە ئيزميرى توركيايە، رۆژى (30) ئا لە لايەڕەى فەرمى خۆى نووسى، "ئەمڕۆ يادى (100) ساڵەى سەربەخۆيى توركيايە، بەم بۆنەيەوە  و رۆژى هێزە چەكدارەكانى توركيا پيرۆزبايى لە هاوپەيمانە توركەكانمان لە ناوە و دەرەوە دەكەين."

رۆژى (30) ئابى (1922)  كە رۆژى سەركەوتنى سوپاى توركيايە بەسەر هێزى هاوپەيمانان و هێزەكانى يۆنان، ساڵانە حكومەتى توركيا يادى ئەمرۆژە دەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین