ئەردۆغان بە نووسینى (توركیا) بەشدارى هاژتاگ دەكات و كلیچدار بە نووسینى (گرانى) وڵامى دەداتەوە تورکیە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركیا بەنووسى (توركیا) بەشدارى هاشتاگى (یەك وشە) كرد، كەمال كلیچدار ئۆغلۆش، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى بە وشەى (گرانى) وەڵامى دەداتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (سێى/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاوكردەوە سەكردەى پارتە سیاسییەكان و سەركى توركیا هەر یەكەى بە وشەیەك بەشدارییان لە هاژتاگى یەك وشەكرد.

میراڵ ئەكشنار، سەرۆكى پارتى باشە و عەلى باباجان، سەرۆكى پارتى دیموكراسى و پێشكەوتن بە وشەى (ئازادى) بەشداریان لەو هاژتاگە كرد.
هەريەك لە ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى ئایندە بە وشەى (هەڵبژاردنەكان) و تەمەل كەرەموڵا ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى سعادەت بە نووسینى وشەى (بەسە) بەشداریان كرد.
مەنسور یاڤاش، سەرۆكى شارەوانىى ئەنقەرە نووسوسەتى (ئەنقەرە) ئۆمێت ئۆزداغ، سەرۆكى پارتى سەركەوتن بەنووسينى (ئومەى توركى) بەشدارى كردووە.
مستەفا سەریگول لەو هاژتاگە بە نووسینى وشەى (گۆڕان) بەشدارى كردووە، فەخرەدین كۆجا، وەزیرى تەندروستى بە وشەى (تەندروستى) و پارتى كرێكارانى توركیا بە نووسینى وشەى (لێپرسینەوە) بەشدایان كرد.
لە درێژەى بەشدارییەكان دەوڵەت باخچەلى، سەرۆكى پارتى نەتەوە پەرست بە نووسینى وشەى (ئاشتى) بەشدارى كرد، هەۆچى ئامینە ئەردۆغان بوو، خێزانى سەرۆك كۆمارى ئێستاى توركیا بە نووسینى (رەجەب تەیب ئەردۆغان) بەشدارى كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین