کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ نوچه‌نێتى راگه‌یاند، هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى هه‌ن ده‌یانه‌وێ ده‌رچوونى یاساى دادگاى فیدڕاڵى پێش بودجه‌ بكه‌وێت و دواتر له‌ رێى دادگاكه‌وه‌ ویستى خۆیان به‌سه‌ر كورد و سوننه‌ بسه‌پێنن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ى ئادار، چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ئاشكرایان كرد واژۆیان بۆ ئه‌وه‌ كۆكردنه‌وه‌ته‌وه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌نگ به‌ بودجه‌ بدرێت، به‌ڵام بودجه‌كه‌ له‌كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ نییه‌ و كه‌چى یاساى دادگاى فیدڕاڵى له‌ بڕگه‌ى یه‌كه‌م دانراوه‌.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق له‌م باره‌یه‌وه‌ بە نوچەنێتی گووت، "دەنگدان دواکەوتووە چونکە ئیرادەیەك هەیە قبوڵ ناکات بودجە پەسەند بکرێت پێش دادگای فیدڕاڵى، سەدریەکان دەڵێن ئێمە قبوڵناکەین تا لە یاساى دادگاكه‌ پەسەند نەکرێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئامانجى ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌دات و ده‌ڵێ، "ئەم ئیرادەی سیاسیە حەز دەکات دادگای فیدڕاڵى تێبپەرێنێت بۆ پەسەندکردنی هەندێ شت لەسەر سوننە و کورد. بۆ نموونە دەتوانن مەرجی خۆیان زیاد بکەن بڵێن دەبێت هەرێم هەموو نەوتەکە ڕادەست بکات هەرێمیش رازی نابێت بەم مەرجە، بۆیە دەچنە دادگای فیدڕاڵى و سكاڵا دەکەن، ئەوکات بابەتەکە دەگۆڕێت. جا هەرکات مەرجێك پێشێلکرا لە دادگا سكاڵا ده‌كه‌ن د بۆیە دەبێت کورد له‌م خاڵه‌دا وریا بێت ".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین