به‌ريتانيا داواى يه‌ك مليۆن و 500 هه‌زار گوڵ له‌ توركيا دەكات تورکیە
حكومەتی بەریتانیا بۆ رێوڕەسمی ناشتنی شازادە ئەلیزابێسی دووەم، شازادەی بەریتانیا داوای یەك ملیۆن و (500) هەزار گوڵی لە توركیا كردووە، ليژنه‌ى پيشه‌سازى توركیاش رايگه‌ياند، "ئێواره‌ى (8) ئه‌يلوول دواى مردنى شاژن، ژمارەیەکى زۆرى به‌ريتانيه‌كان ده‌ستيان به‌ دواواكردنى چەند جۆرە گوڵێك كردووه‌."

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (11/ئەیلوول/2022) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا بۆ رێوڕەسمی ناشتنی شازادە ئیلیزابێس به‌رنامه‌يه‌كى (10) رۆژەیان بۆ ماته‌مينى و به‌خاكسپاردنى شاژن ئامادەكردووە.

ئيسماعيل يڵماز، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نارده‌كردنى گوڵ و به‌رهه‌مه‌ رازاوه‌كانى ئه‌نادۆڵ رايگه‌ياند، "توركيا تواناى به‌رهه‌مهێنانى به‌ گشتى (250) مليۆن لق له ‌سه‌ر ڕووبه‌رى (2000) هێكتار زەوى له‌ ئه‌ئيسپارتا هه‌يه‌، کە لە هه‌فته‌يه‌ك (600 بۆ 700) هه‌زار گوڵ ره‌وانه‌ى بازاره‌كانى به‌ريتانيا كراوه." لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆكی كۆمەڵەی هەناردەكردنی گوڵ رایگەیاند، "له‌م ماوه‌يه‌دا دەبێت به‌ لايه‌نى كه‌م مليۆنێك و (500) هه‌زار گوڵ بنێرين." 

بە هۆی رێوڕەسمی ماته‌مينى و پرسه‌ى شاژنه‌ ئه‌ليزابێسى داواكارييه‌كانى گوڵ له‌ توركيا   (%90) زيادى كردووه‌، بە هۆی ئەو خواستە زۆرە لە سەر گوڵ رۆژانه‌ ده‌وام دوو كاتژمێر  زياتر كراوه‌ و ژماره‌ى كرێكاران به‌ رێژه‌يى (50%) زيادی كردووه‌، تەنانەت لە ڕۆژانى پشووش كارده‌كه‌ن. 

رۆژی هەشتی ئەیلوول شازادە ئیلیزابێس لە تەمەنی (95)ساڵی كۆچی دوایی كرد، بڕیارە لە (19) ئەم مانگە لە رێوڕەسێمی شایستە بنێژرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین