رووسیا و ئۆکرینا دیلەکانیان دەگۆڕنەوە تورکیە
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، “دواى گفتوگۆ ديپلۆماسييەكان لەگەڵ، ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا و ڤۆلۆديمێر زيلينسكى، سەرۆكى ئۆكراينا، گۆڕينەوەى (200) ديل دەست پێ دەكات.” لەبەرانبەردا وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا سوپاسى ئەو هەوڵانەى توركيا دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (22/ئەيلوول/ 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە سەرۆكى توركيا رايگەياند بە نێوەندگيرى وڵاتەكەى گفتوگۆكان بۆ ئاڵوگۆڕى (200) ديلى رووسيا و ئۆكراينا دەستى پێكردووە، ئەوەش هەنگاوێكى گرنگە."

لەبەشێكى ترى قسەكانى سەرى توركيا ئاماژەى بەوە كرد، “هەوڵەكانمان بۆ راگرتنى جەنگ و هێنانەدى ئاشتى بەردەوامە، سوپاسى سەرۆكى هەردوو وڵات و ئەو دۆساتەى ئەو دۆستانە دەكەم، كە هەوڵياندا رەخساندنى ئەو دەرفەتە."

سەبارەت بەو هەوڵانەى توركيا، جيك سۆليڤان، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى ئەمەريكا لە لاپەڕەى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر رايگەياند، “سوپاسى حكومەتى توركيا دەكەم لەپاڵ رۆڵى سەركردايەتى لە رێككەوتنى رەوانەكردنى دانەوێڵە، سەركەوتووبوو پڕۆسەى ئاڵوگۆڕى ديلەكانى نێوان رووسيا و ئۆكراينا.”

لە چەند رۆژى رابردوو ئەردۆغان رايگەياند، “لێكتێگەيشتن لە نێوان ئۆكراينا و رووسيا بۆ گۆڕينەوەى (200) ديل هەيە، ئێستا كار لەسەر رێكارەكانى جێبەجێكردنى ئاڵوگۆڕەكە دەكەين."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین