سەرۆك وەزيرانى يۆنان هۆشدارى دەداتە توركيا
ئەمڕۆ شەممە (24/ئەيلوول/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە سەرۆك وەزيرانى يۆنان لە وتارى خولى (77)ى نەتەوە يەكگرتووەكان هۆشدارى دا و رايگەياند، "توركيا سياسەتێكى نامۆى بەرانبەر وڵاتەكەمان هەيە، ئەو زمانەى قسەى پێدەكات زياترى بەلاى شەڕە، ئەوان هەڕەشەى ئەوە دەكەن ئەگەر وڵاتەكەمان بڕيار بدات، ئەوا لە شەوێكدا هێرش دەكەنە سەرمان."
لە بەشێكى ترى قسەكانى نيگەرانى خۆى دەربڕى و ئاماژەى بەوە كرد، "بەداخەوە ئەوە شتێكى نوێ نييە، توركيا هەڕەشە لە سەروەرى وڵاتەكەمان بەسەر دەرياى ئيجەوە دەكات، ئەگەر ئێمە بڕياربدەين سوود لە مافى سەروەرى خۆمان لە ئاوە ناوچەييەكانمان وەربگرين، ئەوا هەڕەشانەش هەميشە دووربارە دەبنەوە."
دەربارەى گومانەكانى توركيا لەسەروەرى وڵاتەكەى بەسەر دوورگەى خيۆس و رۆدۆس سەرۆك وەزيرانى يۆنان نيگەرانى خۆى دەربڕى و جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەو گوتارە دوژمنكارييانە و هەڵمەتە فراوانەكەىى ئەنقەرە بۆ بڵاوكردنەوەى زيانيارى نادروست و پێشێلى مافەكانى يۆنان لە بەكارهێنانى ئاسمان و ئاوى ئيجە و هاتنى كۆچبەران و رەتكردنەوەى بەشدارى توركيا لە كۆبوونەوەى باڵا جێگەى گومانە."
لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "ئايا ئەو مامەڵەيەى بۆ وڵاتێكى ئەندامى ناتۆ قبووڵكراوە، ئايا پێويست نييە رێز لە پەيماننامەى نەتەوە يەكگرتووەكان بگرێت."
سەبارەت بە داواكانى توركياش دەڵێت، "ئەنقەرە داواى دەستهەڵگرتن لە سەروەرى بەسەر دوورگەى يۆنانى دەكات، ئەوەش هيچ بنەمايەكى نييە، وڵاتەكەمان ئەوە بە هێڵى سوور دەزانێت، من وەك سەرۆكى حكومەت جەخت لەسەر ئەوە دەكەمەوە هەرگيز بە رێككەوتنێك رازى نابم زيان بە سەروەرى نيشتيمانى و سەقامگيرى وڵاتەكەمان بگەيێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رێگەى تر بۆ پێكەوە ژيانى هەردوو وڵات هەيە، ئێمە دوژمنى ئەنقەرە نين، نابين بە هەڕەشەش بۆ سەر ئەو وڵاتە، بۆيە داوا دەكەم بە رۆحى رێزگرتنى دوولايەنە و بەگوێرەى ياساى نێودەوڵەتى هاوئاهەنگ بين."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment