سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوو: د. بەرهەم پێشنیاری دروستکردنی لیستی هاوبەشی پێداین

0

 نوچەنێت

سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كە بەشێوەیەكی گشتی یەكگرتووەكانی دەڤەری سلێمانی لەگەڵ كشانەوەی یەكگرتوودا بوون لە حكومەت‌ و بادینییەكانیش لەگەڵ نەكشانەوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠-١-٢٠١٨، د. هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ گۆڤاری “دیپلۆماتیك مەگەزین” راگه‌یاند: د. بەرهەم بەر لە راگەیاندنی قەوارەكەی داوای هاوپەیمانی لەیەكگرتوو كردووه‌، بە گۆڕان‌، كۆمەڵ‌ و قەوارەی هاوپەیمانیشمان نەگوتووە بەشداری هاوپەیمانییەتییەكەتان ناكەین.

هادی عەلی راشیگه‌یاندووه‌، یەكگرتووی ئیسلامی دید و تێڕوانینی تایبەت بە خۆی هەیە، كە چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسە سیاسییەكاندا بكات، ئێمە مانگێك لەمەوبەرو لە گەرمەی خۆپیشاندانەكان‌ و هاتنە سەرشەقامی هاوڵاتییان‌ و موچەخۆرانی كوردستاندا و پاش ئەوەی حكومەت وەڵامی ئیجابی بۆ داواكاریەكانیان نەبوو، جارێكیتر بیرۆكەی هەڵوێست وەرگرتن بەرانبەر حكومەت هاتە كایەوە، پێمان باشبوو، ڕاستەوخۆ بڕیاری كشانەوە نەدەین‌ و هەندێك دانوستان لەگەڵ حكومەتدا بكەین، تا بزانین حكومەت دەتوانێت چی بكات‌ و تا چ ڕادەیەك دەتوانێت وەڵامی داواكارییەكانی خەڵك بداتەوە.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كگرتوو ئاشكراشی كردووە، یەكگرتوو لە ساڵی پارەوە، بیرۆكەی هەڵوێست وەرگرتن لە حكومەت‌و كشانەوەی لە حكومەت هەیە، كاتێك بڕیاری پاشەكەوتی موچە درا، ئێمە یاداشتێكمان ئاڕاستەی حكومەت كرد و داوامان لێكرد سیستمی پاشەكەوتی موچە كۆتایی پێبێنێ‌ و باری بژێوی خەڵك چاك بكات، ئەگەر نا ئێمە ناتوانین تا سەر بەرپرسیارێتی ئەو هەلومەرجەی، كە خەڵكی تێدایە و حكومەت ناتوانێت چارەسەری بكات هەڵبگرین، هەر لەو كاتەوە بیرۆكەی كشانەوە لە حكومەت لای یەكگرتوو هەبوو.

هادی عەلی ئه‌وه‌شی گوت، كشانەوەی یەكگرتوو لە حكومەت جیاوازی زۆری هەیە لە كشانەوەكەی گۆڕان‌و كۆمەڵ، یەكگرتوو تایبەتمەندی خۆی هەیە، لە زاخۆوە تا دەچێتە كەلارو كفری‌و لە هەموو ناوچە جیاوازەكاندا ئامادەیی بەهێزی هەیە، یەكگرتوو لە بادینان حیزبی دووەمە، بۆیە میكانیزمی بڕیار وەرگرتنی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ كشانەوە لە حكومەت، جیاوازیشە لە هەریەك لە گۆڕان‌و لە برادەرانی كۆمەڵی ئیسلامی، ئاشكرایە، كە دوو ساڵ لەمەوبەر وەزیرەكانی گۆڕان نێردرانە ماڵەوەو ڕێگری لەسەرۆكی پەرلەمانیش كرا بچێتە هەولێر، بارێكی سیاسی نادروست لە نێوان گۆڕان‌و حكومەتدا هەبوو، كۆمەڵی ئیسلامیش لە ڕووی سیاسییەوە لە حاڵەتێكی نا ئاساییدا بوون لەگەڵ حكومەتدا، بەڵام ئێمە لەوبارەیەوە جیاواز بووین، لەبەر ئەوە بڕیاردانمان بۆ كشانەوە لە حكومەت جیاواز دەبێت لە كشانەوەی هەریەكە لە بزوتنەوەی كۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی باس له‌ بۆچونی ئۆرگانه‌كانی حیزبه‌كه‌ی ده‌كات له‌ پرسی كشانه‌وه‌ی یه‌گرتوو ئاشكرای ده‌كات و ده‌ڵێت، پێش كۆبوونەوەی ٢٣- ١٢- ٢٠١٧ی تایبەت بە پرسی كشانەوە لە حكومەت، بەپێی نەریتی بڕیار وەرگرتن‌و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكگرتوو، ڕاپرسییەكمان لە ناو كادیرە پێشكەوتووەكانی یەكگرتوودا ئەنجامدا، لە ٥٣% ی بەشداربووان لەگەڵ كشانەوەدا بوون لە حكومەت، ئەو ڕێژەیەش هی سلێمانی نییە و دابەشبووە بەسەر ناوچە جیاوازەكاندا، بەپێی ڕاپرسییەكە مەڵبەندەكانی سنوری هەولێر لەسەروی لە سەدا حەفتاوە لەگەڵ كشانەوەی یەكگرتووبوون لە حكومەت، بەپێچەوانەوە لە ناوچەكانی گەرمیان‌و شارەزوور زۆرینە لەگەڵ مانەوەدا بوون لە حكومەت، لە زاخۆ ڕێژەی ئەوانەی لەگەڵ مانەوەدابوون لە جكومەت هاوتای ئەوانە بوون كە داوای كشانەوەیان دەكرد، بەڵام ئەوە واقیعە كە بەشێوەیەكی گشتی سلێمانی لەگەڵ كشانەوە بوو لە حكومەت‌و بادینانیش لەگەڵ مانەوە بوو، سروشتی‌و بارودۆخەكە وایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com