نوسینگەی عەبادی روونکردنەوە دەدات

0

نوچەنێت-سومریە نیوز

گوتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە هەواڵی سەردانی جێگری یەکەمی شای سعودیە بۆ بەغدا، دەڵێت، ئەوە تەنها دەنگۆیەکە، چونکەبەغدا  سەردانی فەرمی بەرپرسانی وڵاتانی دۆستی عێراق بۆ ئەم وڵاتە رادەگەیەنێ.

سەعد حەدیسی، گوتەبیژی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیان، هەر جۆرە سەردانێکی بەرپرسانی وڵاتانی دۆستی بەغدا، لە لایەن دەوڵەتەوە بە فەرمی رادەگەیێندرێ.

حەدیسی، هاوکات جەخت لە سەر بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی بەغدا و وڵاتانی جیهان، بە پێی بەرژەوەندی هاوبەشی دوو لایەن دەکاتەوە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی رابردوو ئاژانسەکانی هەواڵ، باسیان لە سەردانی فەرمی بن سەلمان بۆ بەغدا دەکرد، کە هاوکات دەبوو لە گەڵ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com