هاتنی بۆڵتۆن، کام ستراتیژی ئەمریکا دەگۆڕێت؟

0

نوچەنێت

دیاریکردنی جۆن بۆڵتۆن، بۆ پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، ئەگەرەکانی کشانەوەی ئەمریکای لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بەهێز کردووە.

رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و- وڵاتانی گروپی 1+5 مانگی جونەی ٢٠١٥ واژۆکرا. مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەرلە تەواوبوونی وادەی دیاریکراو بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، لە نامەیەکدا بڕیاری کۆتایی لە بارەی رێککەوتنەکەی رادەستی ئێران کرد.

چاودێریکردنی کەیسی ئەتۆمی ئێران، لە سەردەمی هیلاری کلینتۆن و دواتر جۆن کێری، لە دەسەڵاتی وەزارەتی دەرەوە دابوو.

بە چوونی جۆن بۆڵتۆن بۆ کۆشکی سپی، پێدەچێت ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە بری وەزارەتی دەرەوە، بەرپرسایەتی کەیسی ئەتۆمی و بڕیاری کۆتایی لەم بارەوەی لە ئەستۆ بێت.هەر چەند کە روانینی مایک پامپۆ، لە دژایەتی کردنی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران هاوئاراستەی روانینی جۆن بۆڵتۆنە، کە پێی وایە دەبێ رێککەوتنەکە هەڵبوەشێتەوە.

جۆن بۆڵتۆن، یەکێکە لە دژە ناسراوەکانی کۆماری ئیسلامی و رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران. بۆڵتۆن پێی وایە کە پشت بەستن بە دیپلۆماسیەت و دانوستانی سیاسی بۆ رێگرتن لە گەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، لە لایەن تاران و پیانگ یانگەوە، نیشانەی لاوازییە و ئەمریکا دەتوانێ بە زەبری هێز ئیرادەی خۆی بە سەر تاران و کۆریای باکور بسەپێنێ.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی دانانی جۆن بۆڵتۆن بۆ پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لە رابردووشدا دروشـی خستنی رژێمی ئێرانی هەڵگرتووە، هەواڵێکی ناخۆشە بۆ ئێران و ئاسۆیەکی ناڕوونە لە بەردەم رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، کە وەک گەورەترین دەستکەوتی سیاسی و ناوخۆیی و دەرەکی حەسەن روحانی، هەژمار دەکرێت.

ترەمپ لەم رۆژانە دوو دەم و چاوی دژبەری ئێرانی وەک کادیری ئیدارەکەی خۆی هەڵبژاردووە. جۆن بۆڵتۆن و مایک پەمپئۆ. رەنگە ئەمە هەواڵی ناخۆشتر بێت بۆ رژێمی ئێران لە تەواوییەتی خۆیدا.

بۆڵتۆن کۆنەپارێزێکی بە تەواو مانا توندڕەوە. یەکەم جار لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆرج بۆشی کوڕ دەرکەوت. بەرگریکارێکی سەرسەختی سەروەری و هەیمەنەی ئەمریکیایە و لە دەرەوەی سنورەکان، لایەنگرێکی ناسراوی بەکارهێنانی هێزی سەربازییە. هیچ کات لە دەربڕینی بۆچوونەکانی باکی نەبووە. چ وەک بەرپرسێک لە ئاستی حکومەتی ، چ لە نووسینی و لێدوانەکاندوای ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ، مایک پەمپئۆی وەک سەرۆکی نوێی دەزگای دیپلۆماسی ئیدارەکەی ناساند. راشیگەیاند کە یەکێک لە هۆکارەکانی دوورخستنەوەی رێکس تیلرسەن لە پۆستەکەی، ناکۆکی و جیاوازی بۆچوون بووە لە سەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.

ترەمپ ئێستا بۆڵتۆنی لە پاڵ خۆی داناوە، کەسێک کە هەر چۆنێک لێی بڕوانی بۆچوون و هەڵوێستەکانی لە سەرۆکی ئەمریکا نزیک و تەبایە.

بۆڵتۆن پێشتر هێرش و رەخنەی لە باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئەوە بوو کە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران واژۆ کردووە. بۆڵتۆن هەر ئەو کات گوتی، ئەم رێککەوتنە چەند خاڵێکی لاوازی هەیە.  ئێران وەک خاڵی بە‌هێز بەکاریان دێنێ تاکو لەو رێگایەوە، پەرە بە پلانی ئەتۆمی و وموشەکی خۆی بدات.

بۆڵتۆن لە مانگی مارسی ٢٠١٥، چەند مانگ بەر لە واژۆکرانی رێککەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان، لە یاداشتێکدا لە رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز نووسی، دۆسیەی ئەتۆمی ئێران تەنها رێکار و چارەسەری سەربازی هەیە و دەبێ بەم دیدەش یەکلا بکرێتەوە.

بۆڵتۆن یەکێكە لە دۆستە نزیکەکانی ئیسرائیل، هەر ئەو کات دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی تەل ئەبیب و نوسی، کاتێکی کەم لە بەردەستدایە، بەڵام هێرشیکی سەربازی بۆ سەر ئێران دەتوانێ سەرکەوتوو بێت. بۆڵتۆن بەردەوام جەختی لە پاڵپشتی کردنی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و  بژاردەی گۆڕینی رژێمی ئێران کردووەی لە رۆژنامە و میدیاکان.

بۆڵتۆن پێی وایە، کە رێکخراوێک بە ناوی نەتەوەیەکگرتووەکان بوونی نییە، تەنها کۆمەڵێکی نێودەوڵەتییە تەنها بە پاڵپشتی ئەمریکا دەتوانێ جاروبار ئاراستە بکرێت. هەر کات بمانهەوێ و لە بەژەوەندیماندا بێت لە گەڵ خۆمانی دەخەین.

ئەمە لێدوانی ١٠ ساڵ بەر لەو کاتەیە، کە بۆڵۆتۆن نوێنەری ئیدارەی بۆشی کوڕ بوو لە نەتەوەیەکگرتووەکان. بڵاوکراوەی ئێکۆنۆمست پێی وایە، بۆڵتۆن جەنجاڵیترین باڵیۆز بووە کە مێژووی ئەمریکا بە نەوەیەکگرتووەکان بە خۆیەوە بینیویە.

چەند هەفتە بەر لەوەی  کە ترەمپ، بە ئاشکرا باسی ئەوە بکات کە هێرشی وڵاتەکەی لە ٢٠٠٣ بۆ سەر ئەمریکا خراپترین بڕیار بووە، بۆڵتۆن لە فۆکس نیوز گوتی، ئەوە کە دەگوترێ خستنی سەدام حسێن کارێکی هەڵە بوو، ساویلکانەیە.

هەر چۆنێک بێت، بۆڵتۆن تاکو ئێستا بەم رۆحیەت و نەفەسەوە  توانیویەتی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بێ گومان هاتنی بۆ ئیدارەی ترەمپ دەتوانێ هەواڵێکی دڵتەزێن بێت بۆ رژێمی ئایەتولڵاکانی ئێران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com