هاووڵاتیانی رووسیا روو لە توركیا دەكەن شیکاری

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

دەزگا راگەیاندنەكانی نزیك لە حكومەتی توركیا باس لەوە دەكەن، لەدوای لێدوانەكانی سەرۆكی رووسیا سەبارەت سەربازی ناچاری، هاووڵاتیانی رووسیا بەشێوەیەكی كاتی روویان لە شارەكانی ئەو وڵاتە كردووە و بەشێوەی كاتی لێی دەمێننەوە.

لە رۆژانی یەكەمی هێرشی مۆسكۆ بۆسەر ئۆكراینا شەپۆلی یەكەمی هاووڵاتیانی رووسیا روویان لە توركیا كرد، ئێستا هەمان سیناریۆ بۆ شەپۆلی دووەم دەستی پێكردووە، ئەوەش لێكەوتەی بەدواوە دەبێت.

بەراورد بە ساڵی رابردوو خواست لەسەر كەرتی خانووبەرە لە (40%) زیادی كردووە

رۆژنامەی حوڕیەتی توركی بڵاویكردەوە نووسینگەكانی كەرتی خانووبەرە باس لەوە دەكەن لە هەفتەی رابردوو بەڕێژەی لە (40%) لەلایەن رووسەكان خواست كەرتی خانووبەرە زیاد بوو، بەشێكی زۆر لەوانە هوتێلەكانن، یاخود خانوو بەكرێ دەگرن، دواتریش خانوو دەكڕن، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لە قۆناغی داهاتوو خواست لەسەر خانوو زیاتریش بێت.

فاروق ئەكبال، سەرۆكی كۆمەڵەی برەودان بەكەرتی خانووبەرە (GİGDER) ئاماژە بەوە دەكات، "لە دوای لێدوانەكانی سەرۆكی رووسیا خواست زیادی كردووە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هیچ پلانێك بۆ وەستانی ئەو جەنگەنییە، بۆیە لەم بڕوایەدام بابەخدان بە توركیا بەردەوام دەبێت."

هاكان بۆكاك، سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕیوەبردی كۆمانپانیای مارس بۆ وەبەرهێنان كە خزمەتگوازی كڕین و بازاڕسازی پڕۆژەكان دەكات رایگەیاند، "لە هەفتەی رابردوو خواست لەسەر خانوو زیادی كردووە."

بۆكاك روونیكردەوە، "ئەو هاتنە هاووڵاتییە رووسیانەی بۆ توركیا هاتوون، زۆربەیان هوتێل یا خانووی كرێیان بۆماوەیەكی كورت دەوێت، كەناراوەكانی دەریای ناوەند و دەریای ئیجە بەتایبەتیش ئەنتاڵیا خواستی یەكەمیان."

هەرچەندە هاتنی ئەو خەڵكە بەشێوەیەكی كاتییە بەڵام سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمپانیای خانووبەرە دەڵێت، "چاوەڕوان دەكرێت فرۆشتنی خانووبەرە بەڕووسەكان زیاد بكەن، بە یەكجاری لە توركیا بمێننەوە."

بە درێژایی رۆژانی رابردوو دەزگا راگەیاندنەكان ڤیدیۆی هەڵاتی بەكۆمەڵی پیاوانی رووسیان لە ترسی سەربازی زۆرەملێ بڵاودەكردەوە.

گەشتی ئەو رووسیانە بۆ خۆ دەربازكردنە لەبەشداری جەنگ، بە پلەی یەكەم بۆ ئەو وڵاتانەشە كە هێڵی راستەوخۆیان هەیە، وەك توركیا سڕبیا، جۆرجیاو ئەرمینیا، بەڵام لەگەڵ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی سەرۆكی رووسیا نرخی ڤیزا بەشێوەیەكی بەرچاو گران بوو.

نرخی كرێكی خانوو بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە

ئۆمێت بیسیەر، خاوەنی كۆمپانیای راوێژكاری خانووبەرە لە ئالانیا رایگەیاند، "لە مانگی رابردوو چوار گەڕەك داخرا، نرخی كرێی خانوو دابەزیبوو، بەڵام لەناكاو دۆخەكە بەتەواوی گۆڕا خواست لەسەر خانوو زیادی كرد، ئەوەش لەدوای لێدوانەكانی سەرۆكی رووسیا بوو."

ئەو خواستە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی كرێ، بۆ نموونە خانووێكی سێ ژوور و هۆڵێك لە ئالانیا بە (12) هەزار لیرەیە، كە لەمانگی كۆتایی بە كەمتر لە (10) هەزار لیرە بوو.

لە مانگی رابردوو لە هەموو توركیا نزیكەی (45) هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بە خەڵكی بیانی فرۆشراوە، رووسەكان لە پلەی یەكەم دان هەشت هەزار و (155) خانوویان كڕییووە.

بەگوێرەی داتاكانی پەیمانگەی ئاماری توركیا لە ساڵی رابردوو (پێنج) هەزار و (379) خانوو فرۆشراون، لە ساڵی (2020) سێ هەزار و (78) خانوو فرۆشراوە.

بەڵام ئەمساڵ لە مانگی نیسانەوە گۆڕانكاری گەورەی بەسەرداهاتووە، بەگوێرەی ئامارێك خواستی رووسیا گەیشتە لە (186.6%) تا ئێستا لەپلەی یەكەمە.

بەراورد بە پارێزگاكانی تری كە خەڵكی بیانی خانوونی لێ دەكڕن، ئیستەنبۆڵ لە پلەی یەكەم (17) هەزار و (779) خانووی لێكڕدراوە، دواتی ئەنتاڵیان (13) هەزار و (71) خانووی لێكڕدراوە، پاشان مێرسین دوو هەزار و (261) خانوو، ئەنقەرە دوو هەزار و (118) خانوو" بۆرسە هەزار و (326) خانوو.

رۆژنامەی دونیا كە رۆژنامەیەكی ئابوورییە، لە راپۆرتێكدا باس لە كڕینی خانووبەرە لەلایەن هاووڵاتیانی رووسیا دەكات، كە لە چەند رۆژی رابردوو زۆربەی ئەوانەی داوای خانوویان كردووە، هاووڵاتیانی رووسیا بوون، پێش گەشتكردن بۆ توركیا لە رێگەی تەلەفۆنەوە خانوو بەكرێ دەگرن.

كۆڵگا ئیدیكات، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای (Emlakjet.com) دەڵێت، "لەماوەی مانگێك بە ڕیژەی لە (55%) خواست لەلایەن رووسەكانەوە لەسەر كەرتی خانووبەرە زیادی كردووە، بەراود سەرەتای ئەو مانگە رێژەكەی لە (23%) بوو.

هاووڵاتیانی توركیا لە شارەكانی: ئیستەنبوڵ، ئەنتاڵیا، بۆرسە، مێرسین، موگلا، ئەنقەرە و ئیزمیر و قۆنیە تەكیرداغ و یالوفایە، بەگوێرەی قسەی ئیدیكات ئەنتاڵیا لە پلەی یەكەمدایە، ئەو ماوەیەی ئێستاش ئیستەنبۆڵ لە سەرووی لستەكەدایە.

هۆلیا كەسكین، خاوەنی كۆمپانیای (Antalya TURYAP Neo) ئاماژە بەوە دەكات لەچەند رۆژی رابردوو خواستێكی زۆر لەسەر بەكرێگرتنی خانوو زیادی كردووە، ئەوەش لەودای لێدوانەكەی سەرۆكی رووسیا بوو، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت كرێی خانوو جارێكی تر گۆڕانكاری بەسەردابێتەوە.

سەرچاوە: الحرة

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین