كليچدار ئۆغلۆ سەردانى ئەمەريكا دەكات وەرگێڕان

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى، بەردەوامە لە هەوڵەكانى لەپێناو بەدەستهێنانى دەنگى زياتر لەناوخۆى پارتەكەيى و مێزە شەش كەسيەكە بۆ ئەوەى خۆى لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو ببێتە ركابەرى ئەردۆغان.

لە پێناو هەوڵەكانى بۆ كانديدبوون بە سەردانێكى راگەيێندراو لە رۆژانى (9  بۆ 13) مانگى داهاتوو سەردانی ئەمەريكا دەكات، بڕیارە لەو سەردانە چەند بەرپرسێكى پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان و ژماريەك بازرگان و ناوەندى فيكرى و دەزگاى راگەياندن هاوڕییەتی كلیچدار بكەن و  لەگەڵ ئەندامانى كۆنگرێسی ئەمەریكا كۆبنەوە.

ئامانجەكانى سەردانی بۆ ئەمەریكا

مەحموود ئۆڤەر، نووسەرى تورك لە بابەتێكدا لە رۆژنامەى (سەباح)ى توركيا سەبارەت بە ئامانجەكانى ئەو سەردانە دەڵێت، "ئەندامانى بووتنەوەى خزمەت و لايەنە كاراكانى نەيارى توركيا كە لە ئەمەريكا سەرقاڵى لۆبين گوێ بەو سەردانەى كليچدار نادەن."

ئەو نووسەر ئاماژە بە مستەفا ئۆزجان و مستەفا يەشيل دەكات، كە دوو ئەندامى ديارى رێكخراوى گولەنن لەگەڵ ئەو سەردانەى كليچدار سەردانى ئەمەريكا دەكەن، بەڵام ئەو ئەندامانەى بزووتنەوەى خزمەت بڕوايان بەوە نييە سەرۆكى جەهەپە تواناى ركابەرى ئەردۆغانى لە هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو هەبێت.

لایەنگرانی فەتحوڵا گولەن لە ئەمەریكا گوێ بەو سەردانەی سەرۆكی جەهەپە نادەن

ئەو نووسەرە روونى دەكاتەوە، گەشتەكەى سەرۆكى گەورەترين پارتى ئۆپۆزيسيۆن گەشتێكى سەركەوتوو نابێت، چونكە ئەگەرى بەهێز ئەوەيە دەسەڵاتدارانى ئەمەريكا و ئەندامانى بزووتنەوەى خزمەت فشار لەسەر كليچدار بكەن خۆی كاندید نەكان، چونكە بەلایانەوە وایە  تواناى ركابەرى لەگەڵ ئەردۆغان نابێت، ئەوەش لەكاتێكدايە تا ئێستا تواناى سەرۆكى جەهەپە بۆ بڕواهێنان بە هاوبەشەكانى جێگەى دڵنيايى نييە.

هەرچەندە ئەندامانى بزووتنەوەى گولەن تا ئێستا بە ئاشكرا لەسەر پرسى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى توركيا هيچ قسەيەكيان نەكردووە، بەڵام سوورن لەسەر ئەوەى ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ، سەرۆكى شارەوانى كانديد بكرێت، ئەوەش لەكاتێدایە هێشتا ناوى مەسوور ياڤاش لەسەر مێزى گفتوگۆیە.

بەربەستەكانى بەردەم كاندیدبوونی

كليچدار ئۆغلۆ لەناوخۆى پارتەكەى رووبەڕووى چەندين بەربەست دەبێتەوە، باڵێكى گەورەى ناو ئەو پارتە پێيانوايە، كلچيدار سەرناكەوێت، ئەو باڵە پەيوەنديان بە ئيمامئۆغلۆ و ياڤاش نييە، بەڵكو پەيوەنديان بە ئۆزگۆر ئۆزيل و هاوڕێكانى هەيە، كە لەگەڵ كليچدار لە دانوستاندن دايە بۆ ئەوەى لەبەرانبەر خۆكانديدنەكردنى سەرۆكايەتى حزبەكە بەدەست بهێنێت.

دەزگا راگەياندنەكانى توركيا نامەيەكى كليچداريان دزە پێكردووە، كە بۆ ئەندامە كاريگەرەكانى پارتەكەی ناردووە، پێش كۆبوونەوەى مانگى داهاتوو لەنێوان شەش پارتەكە داواى هەڵوێستى راشكاوانەيان لێدەكات.

لەو نامەيەی سەرۆكى جەهەپە هاتووە، "ئێستا دەمەوێت بزانم ئايا ئێوە بەڕاستى لەگەڵ منن؟ چونكە هەندێكتان دەبينم هيچ دەنگێك ناكات، ئێستا بڕيار بدە، ئەگەر لەگەڵ منى، ئەوە من هەست بەوە دەكەم تۆ لەگەڵ منى، بۆ ئەوەى پشتت پێ ببەستم."
عەبدولقادر سێڤلى، نووسەرى تورك لە بابەتێكى رۆژنامەى (حوڕەيەت) دەڵێت، "كاتى جووڵەكانى كليچدار زۆر گرنگە، چونكە هەوڵدەدات پێشئەوەى كۆتايى بە ناكۆكییەكانی سەر مێزە شەش كەسييەكە و كانديدى هاوبەش و دوورخستنەوەى مەنسوور ياڤاش و ئيمامئۆغلۆ لە چوارچێوەی ئۆپۆزيسيۆن بهێنێت،  دەبێت كۆتايى بە ململانێكانى ناو حزبەكەى خۆى بهێنێت."
ئەو نووسەرە روونى دەكاتەوە، "سەركەوتنى كليچدار لە بەدەستهێنانى پاڵپشتى حزبەكەى بۆ ئەوەیە لە دانيشتنى شەش حزبەكە پێگەی بەهێز بێت، بڕياريشە لەو نزيكانە لەگەڵ ميراڵ ئەكشنار، سەرۆكى پارتى باشە لەسەر پاڵپشتيكردن و هەڵبژاردنى داهاتوو كۆدەبێتەوە."

داوادەكەم نابێت كلیچدار وەك ئەردۆغان لە یەك كاتدا پۆستی حزبی و حكومی هەبێت

كلچيدار بۆ مسۆگەركردنى خۆى وەك كانديدى هاوبەش، دژ بە مەرجەكانى شەش پارتەكەيە، عەلى باباجان، سەرۆكى پارتى ديموكراسى و پێشكەوتن و ئەحمەد داود ئۆغلۆ مەرجيان ئەوەيە ئەو كەسەى كانديد دەكرێت بۆ پۆستى سەرۆكايەتى، دەبێت دەستبەردارى پۆستى حزبى بێت، ئەو مەرجە هەوڵەكانى سەرۆكى جەهەپەى پەيوەست كردووە.
عەبدولقادر سێڵڤى دەڵێت، "سياسييەكانى توركيا رەخنەكانى كليچدار ئۆغلۆيان لە ئەردۆغانیان لەبير نەكردووە كە لە يەك كاتدا پۆستى حكومى و حزبى هەبوو."

ئەو نووسەرە ئاماژە بەوەش دەكات، "موحەڕەم ئينجە ركابەرێكى ترى ئاردۆغان بوو پێش كانديدبوونى پۆستى حزبى رادەستكردەوە، بەڵام ئەوە بۆ كليچدار ئۆغلۆ كێشەى گەورە لەناوخۆى حزبەكەى دروست دەكات.
سەرچاوە: عربی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین