راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا سەردانی توركیا دەكات تورکیە
ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا لەگەڵ جیك سۆلیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا لە ئیستەنبۆڵ كۆبوونەووە كۆبوونەوە چەند پرسێكیان تاوتوێكرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە (دووی/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە، ئیبراهیم كاڵن لەگەڵ جیك سۆلیڤان بۆ گفتووگۆكردن لەسەر جەنگی ئۆكراینا و وەرگرتنی فینلەندا و سوید لە ناتۆ، ئاڵۆزییەكانی دەریای ئیجە و دەریای ناوەڕاست و باشووری قەوقاز، هەردوولاش جەختیان لەسەر بوارە هاوبەشە دوولایەنەكان پێویستە هاوئاهەنگ بن، لەگەڵ جێەجێكردنی ستراتیژییەتی نێوان هەردوو وڵات كۆبوونەوە.

دەبارەی فڕۆكەی (ئێف 26) رایانگەیاند، "گفتوكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن لەسەر فڕۆكەی (ئێف16) خزمەت بە بەرژەوەندییە ستراتیژییەكان دەكات.

لەو كۆبوونەوەی وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاند، "ئێمە دوودڵ نین لە پارێزگاری لە ماف و بەرژەوەندییەكانی خۆمان لە دەریای ئیجە و دەریای ناوەڕاست، هەڵوسوكەوتەكانی یۆنانیش جاڕكەرن و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانن.

سەربارەت بە جەنگی ئۆكرایناش هەردوولا ئاماژەیان بەوە كرد، "پێویستە جەنگی ئۆكراینا لە رێگەی هەوڵە دیپلۆماسییەكان و بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی ئەو جەنگە بە زووترین كات بووەستێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین