ئێران نەیتوانی رێگری لە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بكات ئێران
خۆپیشاندانەكانی ئێران دژ بە گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی پێچەوانەی خۆپیشاندانەكانی رابردووە، رۆژ لەدوای رۆژ لەدەرەوەی ئەو وڵاتەش فراوانتر دەبێت، لە ناوخۆی ئێرانیش چالاكوانان لە رێگەی نوێوە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بەكار دەهێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە (سێی/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە تیم غەتاس لە راپۆرتێكیدا لە گۆڤاری (The Atlantic) ئاماژە بەوە دەكات،  "ئەو توڕەییە ناوخۆیی و ناوچەییەی ئەمجارە رووبەڕووی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆتەوە لە سەرەتای دامەزراندینەوە وێنەی نەبووە."

لە بەشێكی تری راپۆرتەكە هاتوو خۆپیشاندانەكانی ئەمجارە تاران شارەكانی تریشی گرتۆوە، ئەو خۆپیشاندانە هاوسۆزی لە هەموو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵە و زۆربەی خەڵكیش سەرسامن بە ئازایی و بوێری ئافرەتانی ئێرانی، یاسین حاجی ساڵح، چالاكوانی سوریا لە دەرەوە رایگەیاند، "كەوتنی دەسەڵاتی مەلاكان خۆشترین هەواڵە، پاڵپشتی ئەو خۆپیشاندانە كارێكی زۆر پێوستە."

سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران تۆرەكۆمەڵایەتییەكانی وەك، وەتسئاب و ئیستنتگرام و سكایپیان قەدەغەكرد و هێڵەكانی ئینتەرنێتیان خاوكردەوە، بەڵام چالاكوانن رێگەی نێویان دۆزیتەوە دەتوانن چالاكییەكانیان رەوانەی دەرەوەی وڵات بكەن. 

لە سەرەتای خۆپیشاندانەكان دەسەڵاتدارانی ئێران بە چەندین رێگە هەوڵیاندا رێگە لە بڵاوبوونەوەی چاكلاییەكانی خۆپیشاندەران بگرن، هێلەكانی ئینتەرنێتیان خاوكردەوە و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیان قەدەغەكرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین