یەكێتی ئەوروپا: وەرگرتنی ئۆكراینا لەو قۆناغەدا كاری لە پێشینەمان نییە عێراق ناوچەکە و جیهان
جۆزیب پۆریل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا رایگەیاند، "ئەوەی گرنگە پاڵپشتی سەربازی ئۆكراینایە، وەرگرتنی ئۆكراینا لە ناتۆ كاری لە پێشینە نییە."

ئەمڕۆ دووشەممە (سێی/تشرینی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، "لەو چركەساتەی ئێستا وەرگرتنی ئۆكراینا لە هاوپەیمانی ناتۆ لەو پرسێكی سەرەكی نییە، ئەوەی گرنگە بەردەوامی پاڵپشتی سەربازییە بۆ ئۆكراینا و سزاكانی سەر رووسیایە."

لە بەشێكی تری قسەكانی پۆریل ئاماژەی بەوە كرد، "جەنگی ئۆكراینا یەكەم حاڵەتە یەكێتی ئەوروپا بوودجەی تایبەتی بۆ كڕینی چەك لە پێناو وڵاتێكی تر بەكاردەهێنێت كە لە دۆخی جەنگ دایە."

ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئەوروپا جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، "هەڕەشەكانی سەرۆكی رووسیا بۆ بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی بە جددی وەردەگرین."

پێشتر ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا رایگەیاند، "داواكاری پێشكەش دەكەین بۆ ئەوەی لە هاوپەیمانی ناتۆ وەربگیرێن، دەست بەجێ رێكاری پێویست دەگرینەبەر."

ئەو لێدوانەی سەرۆكی ئۆكراینا دوای بڕیاری ڤلادیمێر پۆتین  ناوچەكانی "خێرسۆن و لۆهانسک، دۆنێتسک و زاپۆریژیا" بە رووسیا لكاند.

لە چەند رۆژی رابردوو سەرۆكی رووسیا لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا چوار ناوچەی ئۆكراینای خستە سەر وڵاتەكەی، ئەوەش كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین