خۆپيشاندەران وەڵامى خامنەئى دەدەنەوە ئێران
لە دواى (17) رۆژ بێ دەنگى عەلى خامنەئى، رێبەرى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بەرانبەر گيان لەدەستدانى ژيانى ئەمينى، بێدەنگى شكاند و هێرشى كردە سەر خۆپيشاندەران و بە دەستى ئەمەريكا و ئيسرائيل تومەتبارى كردون، لەدواى ئەو لێدوانە خۆپيشاندەران بە دروشمى (مردن بۆ ديكتاتۆر) رووبەڕووى لێدوانەكانى خامنەئى بوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى/ تشرينى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە خۆپيشاندەران دژ بە لێدوانەكانى عەلى خامنەئى وەستانەوە چەندين گرفتە ڤيديۆ لە تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان بڵاوكرايەوە خۆپيشاندەران بە دەنگى بەرز هاوار دەكەن، "مردن بۆ ديكتاتۆر."

مارچ سيبراد، سەرۆكى راوێژكارى رێكخراوى رەوەندى ئەمەريكى ــ ئێرانى رايگەياند، "قسەكردنى رابەرى ئێران لەدواى (17) رۆژ بێدەنگى بەرانبەر ئەو خۆپيشاندانى شارەكانى ئێران دەرخەرى ئەو راستيەيە، كە هەڵسەنگدانيان بۆ ئامادەسازييەكانى گەلى بۆ لادانى ئەو دەسەڵاتەى ئێستاى ئێران زۆر خراپە." 

لە بەشێكى قسەكانى سيبراد پێيوايە پاڵپشتى خامنەئى بۆ پۆليس داواكردنى زياترى داپڵۆسينى خۆپيشاندارە، ئەوەش تووڕەيى خەڵك دژ بە ئێران زياتر دەكات، بەگوێرەى گرتە ڤيديۆكانيش خۆپيشاندەران لە چەند شوێنێك وێنەى خومەينيان دڕاندووە.

لە لايەكى ترەوە حوسێن هاشميان، چاودێرى سياسى ئاماژە بەوە دەكات، "خامنەئى بەو لێدوانانەى دەيەوێت ئەو بەرپرسياريەتەى كە تا ئێستا لە رووى ئابوورى سياسى و كۆمەڵايەتى و كلتوورى لەسەر شانيانە پشتگوێى بخات، بەڵام ئەو لێدوانانە شەقامى ئێرانى تووڕەتر دەكات، زياتر دەبنە دژى خامنەئى و دەسەڵاتەكەى."

لەدواى (17) رۆژ بێدەنگى عەلی خامنەئی، رایگەیاند، "هەندێك خەڵك بۆتە هۆكاری نەمانی ئاسایش لە شەقامەكان، هەندێك لەو كردە تێكدەرانە پیلان بۆ داڕێژراوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین