تورکیا و لیبیا لەسەر دەرهێنانى گاز ڕێککەوتن تورکیە
مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی لیبیای كرد و لەگەڵ لایەنە فەرمییەكانی ئەو وڵاتە یاداشتی لێكتێگەیشتنیان واژۆكرد، سەبارە لەو رێككەوتنەش رایەگیاند، "له‌ ده‌ريا و له‌ وشكانى ئامانجمانه‌ هه‌ردوو وڵات له‌ رێگه‌ى كۆمپانياكانه‌وه‌ گه‌ران و پشكنین ئەنجام بدەن."

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ (چوارى/تشرينى يه‌كه‌م /2022) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) تورك بڵاویكردەوە حكومه‌تى توركيا و حكومه‌تى ليبیا ياداشتنامه‌يه‌كى لێكتێگه‌يشتنیان سه‌باره‌ت به هاوكارى له‌ بوارى هايدرۆكاربۆنيان واژۆكردووە، سەبارەت بە ناوەڕۆكی رێكەوتنەكە چاوش ئۆغڵو گوتی، "ئه‌مرۆ ئه‌م رێكه‌وتنانه‌ى له‌ كۆنه‌وه‌ واژۆمان كردبوو بە واژۆكردنى ئه‌م رێككه‌وتنانه‌ى ئه‌مرۆ له‌ نێوان ليبيا و توركيا لێكتێگه‌يشتن و به‌رهه‌مى زياتر بۆ هه‌ردوولا دەستبەر دەبێت."

سەبارەت بە رەخنەی وڵاتانیش وەزیری دەرەوەی توركیا گوتە، "وڵاتانی سێیەم مافەی ئەوەیان نییە رەخنە لەو دوو وڵاتە بگرن و دەست لە كاروبارەكانیان وەربدەن، ئه‌وان چۆن بير ده‌كه‌نه‌وه‌ گرينگ نيه‌، ئه‌وه‌ى گرينگه‌ واژۆكردنى ئه‌م رێكه‌تنانه‌يه‌ له‌ نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌یە و سودى هه‌بێت بۆ ئه‌م دوو مييلله‌ته."

لە ساڵی (2019) لەسەر داوای حكومەتی لیبیا سوپای توركیا هێزی سەربازی رەوانەی ئەو وڵاتە كرد و حكومەتی تەڕابلوسی لە كەوتن پاراست، ئەوەش رێگەی خۆشكرد چەندین رێكەوتنی دوولایەنە واژۆ بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین