سەرۆك وەزیرانی فنلەندا: پابەندین بە یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ توركیا تورکیە
سانا مارین، سەرۆك وەزیریرانی فینلەندا رایگەیاند، "هیواخوازم توركیا بە زووترین كات رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی وڵاتەكەمان لە هاوپەیمانی ناتۆ بكات، ئێمە پابەندین بەو لێتێگەیشتنەی لەگەڵ ئەنقەرە واژۆمان كردووە."

ئەمڕۆ شەممە (هەشتی/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە سەرۆك وەزیرانی فینلەندا رایگەیاند، "لە پەراوێزی لوتكەی پراگ لە چیك لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا گفتوگۆمان لەسەر پرسی وەرگرتنی فینلەندا كردووە."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، "پەیوەست بە توركیا  فینلەندا سیاسەتێكی هاوسەنگی گرتۆتەبەر، ئێمە بەپرسیارین بەرانبەر بەو لێتێگەیشتنەی لەگەڵ توركیا واژۆمان لەسەری كردووە، هیوادارین توركیا بە زووترین كات رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی وڵاتەكەمان لە ناتۆ دەربڕێت."

لە لایەكی ترەوە ماگدالینا ئەندرسۆن، سەرۆك وەزیرانی سوید رایگەیاند، “گفتوگۆیەكی زۆرباشمان لەگەڵ سەرۆكی توركیا كردووە، وڵاتەكەمان پابەندە بەو یاداشتەی لەگەڵ توركیا و فینلەند لە لوتكەی وڵاتانی ناتۆ لە مەدرید واژۆی لەسەر كردووە، بۆ ئەو مەبەستەش سوید قەدەغەی پێدانی چەكی بە توركیا هەڵوەشاندوەوە."

سەبارەت بە گفتوگۆكانیش ئاشكرای كرد، “لە چەند هەفتەی داهاتوو گفتوگۆكانمان لەسەر ئەو یاداشتە بەردەوام دەبێت، هەروەك لەگەڵ سەرۆكی توركیا باسمان لە حكومەتی نوێی وڵاتەكەمان كرد، كە ئەندریاس نۆرلان، سەرۆكی پەرلمان ئۆڵیف كریترسۆن، سەرۆكی پارتی میانڕەو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ راسپێرێت."

دوای ئەوەی توركیا رەتی كردەوە ئەو وڵاتە لە ناتۆ وەربگیرێن، لەكۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ سوید و فینلەندا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی سێقۆڵیان لەسەر وەرگرتنی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ واژۆكرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین