هـاوردەکـارانـی گـازی ئـەمـریـکـی کـێـن؟ ئابووری جیهان
هەناردەی (LNG)ـی ئەمریکا لە گەشەی بەردەوامدایە، بە تایبەت دوای پێشكەوتنی وڵاتانی ئاسیا، لە هاوردەکردنی گازی ئەمریکا بەراورد بە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا.

نوچەنێت

ناوەندی وزەی ئەمریکی لە دوایین ڕاپۆرتیدا، ئامارەکانی هەناردەی گازی  (LNG)ـی ئەمریکی خستەڕوو، ئاستی هەناردەکردنی گازی ئەمریکی ڕۆژانە بڕی، 1.6 میلیار پێ سێجا زیادیکردووە،  ئەم هەڵکشانە بە ڕێژەی، 32% بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دەخەمڵێنرێت. 

خستنەڕووی گازی ئەمریکی لە 2020ـدا

ئاستی هەناردەی LNGـی ئەمریکا  لە ساڵی ڕابردوو، بە  تێکڕای 6.6 میلیار پێ سێجا لە ڕۆژێکدا دەخەمڵێنرێت، بە جۆرێک لە سەرەتایەکانی 2020ـدا تا ئایاری هەمانساڵ ، ئاستی هەناردەکردن بەرزبووە، بەڵام لە مانگەکانی ناوەڕاستی ساڵدا، ئاستی هەناردەکردنی گازی ئەمریکی دابەزی، ئەمەش دوای نزمبوونەوەی نرخەکانی نەوت و گاز دێت، لە ئاستی بازاڕەکانی جیهاندا.

بەڵام لە کۆتاییەکانی 2020ـدا، ئاستی هەناردەکردنی گازی LNG، دووبارە بەرزبوویەوە لە تشرینی یەکەمی 2020ـدا، هەناردەی LNG دووبارە دەستی بە بەرزبوونەوە کرد ، وێرای نزمبوونەوەی ئەو ئاستە لە کاتی قەیرانەکان، کەش و هەوای کە بەرۆکی ناوچە چرەکانی وزەی وڵاتەکەی گرت.

بـە واتـایـەکـی تـر، لە نۆڤەمبەر و دیسەمبەری 2020، ئاستی هەناردەکردنی گازی LNG، بەرزترین ئاستی تۆمارکرد لە تەواوی ساڵەکەدا. 

وڵاتانی هاوردەکاری گازی LNGـی، ئەمریکی

سەرچاوەی زانیارییەکان: ناوەندی وزەی ئەمریکی
  1. هاوردەکارانی ئاسیا.

لە چوارچێوەی ڕاپۆرتی ناوەندی وزەی ئەمریکادا هاتووە، لە ساڵی 2020ـدا ئەمریکا گازی وڵاتەکەی هەناردەی 37 وڵاتانی هاوردەکار کردووە، وڵاتانی ئاسیا پێش وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کەوتن، لە هاوردەکردنی گازی (LNG) بەراورد بە ساڵی 2019. 

ئاستی هەناردەکردنی گازی ئەمریکی، بۆ وڵاتانی ئاسیا بۆ نزیکەی 67% بەرزبووەوە، ئەمەش بە مانای ئەوەدێت، کە زیاتر لە نیوەی هەناردەی گازی ئەمریکی، بۆ ولاتانی ئاسیا بووە، کە ڕێژەکەی نزیکەی 3.1 میلیار پێ سێجا لە ڕۆژێکدا.

وڵاتی چین یەکێکە لەو وڵاتانەی ئاسیا، کە ڕۆژانە بە تێکڕایی 0.6 میلیار پێ سێجا لە لە 2020ـدا هاوردە کردووە، ئەم بەرزبوونەوەیەش دوای بڕیاری کەمکردنەوەی (کرێـ)ی،  هاوردەکردنی گازی ئەمریکی لە 25%، بۆ 10% دێت، لە لایان حوکوومەتی پەکینەوە.

چین کە خاوەن دووەم ئابووری زلهێزی جیهانە، لە ساڵی 2020ـدا، زۆرترین بڕی گازی ئەمریکای هاوردە کردووە، لە ساڵی 2019 لەو کاتەی کە کرێی گومرکی 25%بووە، چین تەنیا 2 کەشتی گازی ئەمریکای هاوردە کردووە.

سەبارەت بە وڵاتی هیندستان، ئەو کاتەی کە نرخی گازی ئەمریکی لە نزمترین ئاستدا بوو، ئاستی هاوردەکردنی گازی ئەمریکی، لە هیندستان بۆ نزیکەی 0.1 میلیار پێ سێجای ڕۆژانە بەرزبوویەوە. 

هەروەها هەناردەی ئەمریکا، بۆ یابان بۆ نزیکەی 0.2 میلیار پێ سێجای ڕۆژانە گەشەی کردووە، بە تایبەت لە ماوەی کۆتاییەکانی ساڵی 2020ـدا، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەش، زیادبوونی خواستی وڵاتانی یابان بووە، بۆ وزە لە زستان، هەروەها  واژۆکردنی گرێبەستی درێژخایەن بووە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.

لە وڵاتانی ئاسیا، کۆریای باشوور، سەرەکیترین هاوردەکاری گازی (LNG)ـی ئەمریکی بووە لە 2020ـدا.

2. هـاوردەکـارانـی ئـەورووپـا

تێكڕای هەناردەکردنی گازی LNGـی ئەمریکی، بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە 2020ـدا، ڕۆژانە 2.5 میلیار پێ سێجا بووە، ئەمەش بە واتایی بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەکردن دێت بە بڕی 0.6 میلیار پێ سێجای ڕۆژانە، بەراورد بە ساڵی 2019. هەناردەکردنی گازی ئەمریكی بۆ یەکێتیی ئەوروپا ڕێژەی 39%ـی، کۆی هەناردەکردنی گازی سروشتی ئەمریکا پێکدەهێنێت.

وڵاتی تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ناوچەکە، کە ئاستی هاوردەکردنی گازی ئەمریکای  ڕۆژانە بە بڕی 0.3 میلیار پێ سێجا زیادی کردووە، هەروەها ئاستی هەناردەی گازی ئەمەریکا، بۆ هەریەکە لە بەریتانیا، ئیسپانیا، یۆنان و لیتوانیا بە بڕی، 0.1 میلیار پێ سێجا زیادیکردووە.

3. هـاوردەکـارانـی دەرەوەی ئاسیـا و ئەورووپـا 

تێكڕای ئاستی هەناردەی گازی ئەمەریکا، بۆ هەریەکە لە وڵاتانی ئەمەریکای لاتین (کۆلۆمبیا، چیلی، ئەرجەنتین، مەکسیک)، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئوردن و ئیمارات)، لە ساڵی 2020ـدا، ڕۆژانە نزیکەی 0,5 میلیار پێ سێجا کەمیکردووە بە بەراورد بە ئاستی هەناردەکردن لە ساڵی 2019. 

بە گشتی ، هەناردەی ( LNG )ـی ئەمریکا بۆ وڵاتانی دەروەی بازنەی ئاسیا و ئەورووپا لە ساڵی ڕابردوودا ڕۆژانە بە نزیکەی 1 میلیار پێ سێجا کەمیکردووە. 

وڵاتی مەکسیک یەکێک بووە لەئەو وڵاتە هاوردەکارانەی گازی ئەمریکی، کە ئاستی هاوردەکردنی بە نزیکەی 0,3 میلیار پێ سێجا ڕۆژنە کەمیکردووە، هۆکاری سەرەکی ئەو داتەپینەیش، خراپی گوزەرانی خەڵکی وڵاتەکە بوو، بە هۆی قەیرانەکانی کۆرۆناوە.

لە بەرامبەردا بەرازیل هاوردەکردنی خۆی لە گازی LNGی، ئەمریکی دوو هێندە کرد، ئەوەیش بە بە بەرزبوونەوەی تێکڕای ساڵانەی بۆ  0.2 میلیار پێ سێجا، هۆکاری ئەو زیادبوونەیش، دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەرییەکانی وشکە ساڵی و زیادبوونی خواست لەسەر ئاو و کارەبای وڵاتەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین