هەنگاوەکەی بایدن دژی ئۆپێک پلەس گرفتی تێدەکەوێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

بوونی ڕێژەیەکی زۆری گۆگرد لە پێکهاتەی نەوتی یەدەگی ستراتیژی ئەمریکا، گرفت بۆ هەنگاوی جۆ بایدن دژی بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس دروست دەکات و شارەزایانی بواری وزە پێیان وایە، ئەگەر ئەمریکا نەوتی یەدەگ بە کار ببات، کاریگەریەکی ئەوتۆ لەسەر نرخی نەوت و دبەزاندنی دروست ناکات

لە کۆبوونەوەی مانگی نۆڤەمبەردا، ئەندامانی ئۆپێک پلەس بۆ چوارەمین مانگ بە دوای یەک ڕێککەوتن کە ئاستی بەرهەهێنانی نەوت وەک خۆی بهێلنەوە و تەنیا بڕی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەگوێرەی ڕێککەوتنی مانگی تەمووز زیاد بکەن.

ئەم بڕیارەی ئۆپێک پلەس دووبارە بووە هۆی دەربڕینی نارەزایەتی لەلایەن ئیدارەی بایدین و ناونهێنانی ئەو هەوڵەی ئۆپێک پلەس بە دژایەتی گەشەی ئابووری جیهانی، کاردانەوەی جودای لێ کەوتەوە.

سەبارەت بە ئاڵتەرناتیڤی ئەمریکا بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت، دوای رەتکردنەوەی داواکاریەکەی جۆ بایدن لە لایەن ئۆپێک پلەسەوە، وەزیری وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، کە سەرۆکی ئەمریکا پەنا دەباتە بەر بەکاربردنی یەدەگی ستراتیژی نەوتی ئەمریکا، بۆ کەمکردنەوەی نرخەکانی نەوت و دابەزاندنی بەهای بەنزین و ڕێگریکردن لە پەککەوتنی گەشەی ئابووری ئەمریکا، بەڵام  شرۆڤەکارانی بواری وزە و پیشەسازی نەوت، ئەو هەنگاوەی بایدنیان بە بێ ئەنجام و سەخت ناوزەند کرد.

هۆکاری سەرنەگرتنی ئەو هەنگاوەی جۆ بایدن، پێوەستە بە جۆری  نەوتی یەدەگی ستراتیژی ئەمریکا، بە جۆڕیک شارەزایان پێیان وایە، پێکهاتەی نەوتی یەدەگی ستراتیژی ئەمریکا، ڕێژەیەکی زۆر گۆگردی تێدایە، ئەمەیش وا دەکات ئاستەنگ بۆ پرۆسەی پاڵاوتنی نەوتەکە دروست ببێت و لەهەمانکاتدا، دەبێتە هۆی بەکاربردنی گازی سروشتی زیاتر بۆ پاڵاوتنی، لەم کاتەی ئێستادا، کە نرخەکانی گازی سروشتی بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، ئەم هەنگاوەی بایدن و ئەنجامەکەی دەخەنە ژێر پرسیارەوە

بە گوێرەی زانیاریە بڵاوکراوەکان، تا ڕیکەوتی 29ــی ئۆکتۆبەری 2021، ئاستی یەدەگی نەوتی ستراتیژی ئەمریکا بە 612.5 ملیۆن بەرمیل مەزندە دەکرێت، کە دابەشکراوە بەسەر 4 ناوچەی سەرەکی، بەڵام تەنیا ڕێژەی ٪40ــی ئەو یەدەگە، لە جۆری نەوتی شیرین و کەم کۆگردە، بۆیە شرۆڤەکاران ڕایان وایە دەست بردنی بۆ یەدەگی نەوتی ستراتیژی ئەمریکا، دژی بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس، کاریگەریەکی ئەوتۆ لەسەر نرخەکانی نەوت دروست ناکات و نابێتە هۆی دابەزینی نرخەکانی نەوت بۆ ئەو ڕێژەیەی کە خواستی ئەمریکا بێت.

دوای بریارەکانی ئۆپێک پلەس لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیران، و جێگیرکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە تا ناوەڕاستی ساڵی 2022، بۆتە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەردەوام لە لایەن ئیدارەی جۆ بایدن و ئەمریکا داوا دەکات ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات، بەلام ئۆپێک پلەس داواکارییەکە پشگوێ دەخات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین